ماتیۆ هێرشدەكاتە سەر بەرشەلۆنە

وەرزش

23/02/2021‌ 142 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جێریمی ماتیۆی فەڕەنسی‌و یاریزانی پێشوی بەرشەلۆنە، باس لەوەدەكات یاریزانانی بەرشەلۆنە لەژوری خۆگۆڕینەكاندا  ڕەچاوی یەكتر ناكەن.

ماتیۆ لەساڵی 2014 بە10 ملیۆن یۆرۆ لەڤالانسیاوه‌ ڕوی لەبەرشەلۆنە كرد، پاشئەوە یاریزانەكه‌ لەخولی پاڵەوانێتی ئەوروپا، لەیاری ڕۆماو بەرشەلۆنە ڕوبەڕوی چەندین ڕەخنە بۆیەوە.

لەیاری پاڵەوانێتی خولی ئەوروپای ساڵی 2017-2018 لەیاری نێوان ڕۆماو بەرشەلۆنە، ڕۆما توانیی بە 3 گۆڵی بێوەڵام لەبەرشەلۆنە بباتەوە.

ماتیۆ دەڵێت:"پاش یارییەكە، یاریزانان لەژوری خۆ گۆڕینەكان قسەیان لەگەڵ نەدەكردم، وەكو ئەوەی بەتەنها من هۆكاری ئەو شكستە گەورەیە بم".

هەروەها وتی:"دەزانم ئێستا هەمان ڕوداو بەسەر لێنگلیە دێت‌و یاریزانان ئەو بەهۆكاری یەكسانبوونی یارییەكەی بەرشەلۆنەو قادش دەزانن".

لەلێدوانەكانیدا ماتیۆ وتی:"هەر یانەیەك 11 یاریزانی هەیە، نازانم بۆچی بەرشەلۆنە منیان كوشت! هیوادارم لێنگلیە دان بەخۆیدا بگرێت‌و ئارام بێت".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ