یەکێک لە شوێنە دێرینەکانى سلێمانی دەروخێنرێت

کوردستان

23/02/2021‌ 2067 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەشێک لە کارگەیەکى دێرینى سلێمانی دەروخێنرێت، کارگەی سەهۆڵەکەی سلێمانی، خاوەنی یەکەم مۆڵەتی کارگەی پیشەسازییە لە سلێمانی، بەوتەى خاوەنەکەشى بازاڕیان وەک پێویست نەماوە، بۆیە دەیڕوخێنن.

یەکێک لە سیماو شوێنە دیارەکانى شارى سلێمانى کارگەى سەهۆڵەکەیە کە سەهۆڵى بەرهەمدەهێنا بۆ شار کە لە ساڵی 1961 ەوە دروستکراوەو تائێستا  بەرهەمی هەیە.

خاوەنى کارگەکە باس لەوە دەکات بەهۆى بێ بازاڕییەوە دوو بەشى کارگەکە دەڕوخێنن و بەشی بەرهەمهێنانى سەهۆڵیش دەمێنێتەوە وەکو بیرەوەرییەک.