شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى هیوا نیگه‌رانیه‌كانى ئه‌مریكا له‌هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌ستگیركردنى چالاكوانان‌و ڕۆژنامه‌نوسان به‌ناوى سیخوڕیكردنه‌وه بۆ ئه‌مریكا"، ده‌شڵێت:"ئه‌مریكا وتویه‌تى ئێمه موچه‌ى پێشمه‌رگه ده‌ده‌ین چۆن ده‌كرێت خه‌ڵك سیخوڕیمان بۆ بكات".
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین په‌رله‌مانتارى كوتله‌ى هیوا له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شارى سلێمانى كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ى كه ئه‌مریكا موچه‌ى پێشمه‌رگه ده‌دات، به‌ڕاستى شكانى شكۆیه".
وتیشى:"له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا كۆبومه‌وه ئه‌وان زۆر نیگه‌رانن له‌وه‌ى چالاكوانان‌و ڕۆژنامه‌نوسان به‌ناوى سیخوڕ‌ى ئه‌مریكاوه ده‌ستگیركراون‌و سزاى زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه".
له‌و ڕوه‌شه‌وه وتى:" ئه‌مریكا نیگه‌رانه له‌ده‌ستگیركردنى چالاكان‌و ڕۆژنامه‌نوسان‌و زۆریش نیگه‌رانه له‌وه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستگیربكرێت به‌تۆمه‌تى سیخوڕیكردن بۆ ئه‌مریكا، چونكه ئه‌مریكا وتى: له‌سه‌ره‌تاى دروستبونى قه‌واره‌ى هه‌رێمه‌وه هاوكاریمان كردوه‌و موچه‌ى پێشمه‌رگه ده‌ده‌ین، ناكرێت خه‌ڵك به‌ناوى سیخوڕ‌ى ئێمه له‌كوردستان ده‌ستگیربكرێت".
ئاشكراشیكرد، "پارتى دیمو‌كراتى كوردستان چالاكوانێكى سیاسى باكورى كوردستانى ڕاده‌ستى توركیا كردۆته‌وه، له‌و ڕوه‌وه سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زیرى ناوخۆ‌و حكومه‌تى هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه تۆمارده‌كه‌ین، چونكه به‌ڕاستى ئه‌وه زۆر مه‌ترسیداره".
