شارپرێس:
ئه‌و ژنه‌ى هیچ پێگه‌و ڕۆڵێكى سیاسیی نییه، به‌ڵام هه‌ركات ده‌ركه‌وێت هه‌موو سیاسییه‌كان به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵده‌كات، ئه‌مجاره باسێكى گرنگى ئاشكراكرد‌و وتى:"هه‌موو وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌بێ جیاوازى به‌رگریم لێده‌كه‌ن"، ئه‌مه وته‌ى ڕه‌غد سه‌دام حسێن كچه گه‌وره‌ى سه‌رۆكى له‌سێداره‌دراوى عێراقه.
له‌دیدارێكى چه‌ند به‌شیدا كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه‌ى سعودى، كچه گه‌وره‌كه‌ى سه‌دام حسێن (ڕه‌غد)ى هێنایه‌وه سه‌رشاشه‌و ئه‌و ڕێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه نابێت هیچ ئه‌ندامێكى خانه‌واده‌كه‌ى سه‌دام دیداریان له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌تایبه‌ت كچه گه‌وره‌گه‌ى كه ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تى ئاراسته كراوه.
بەڵام نەک هەر دیداری لەگەڵ ئەنجامدرا بەڵکو کاتێکی زۆری بۆ تەرخانکراو زیاد لە ١٥٠ خولەک و بە چەند بەشێک ئەوەی مەبەستی بوو قسەی لەسەر کرد، لە کاتێکدا کە لە سەروبەندی ڕوخانی رێژێمەکەی باوکیداو لەسەر کوژرانی باوک و دوو برای و لەسەر چەند دۆسیەیەکی هەستیار لە هەمان کەناڵەوە تەنها ٣٥ خولەک کاتی پێدرا، کە ئەمە دەکرێت وەک ئاماژەیەکی ڕون لێکبدرێتەوە بۆ ئەوەی کە ویستێک هەیە بۆ ئەوەی ئەو پەیامە بگاتە بەرامبەر.
چاودێرانى سیاسی پێیانوایه، ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى ڕه‌غدی كچه گه‌وره‌كه‌ى سه‌دام له‌شاشه‌ى كه‌ناڵێكى سعودى، هۆكارى خۆى هه‌یه‌و كارتێكى سعودیه‌یه به‌پشتیوانى ئه‌مریكا له‌دژى ئێران‌و حكومه‌تى عێراقى زۆرینه شیعه‌و هۆشداریه‌كه له‌هه‌ر جوڵه‌یه‌كى دوباره له‌دژى حكومه‌تى ڕیاز.
وه‌ك كورد ده‌ڵێت: ئێستا ڕه‌غد له‌نێوان به‌رداشى ئاشى حكومه‌تى سعودیه‌ى سوننه‌و ئێران‌و حكومه‌تى زۆرینه شیعه‌دایه، ئه‌گه‌رچى به‌هه‌ردولا ده‌هاڕدرێت، به‌ڵام هاوشێوه‌ى باوكى، ڕه‌غدیش په‌یامه‌كانى خۆى گۆڕیوه له‌په‌یامى عاتیفى‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، بۆ سیاسییه‌كى توند‌و ئامانجدار.
ده‌وترێت كچه گه‌وره‌كه‌ى سه‌دام، كه‌سایه‌تیه‌كى سیاسیی نییه، به‌ڵام هه‌ركات له‌شاشه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، مشتومڕێكى گه‌وره‌ى سیاسى دروستده‌كات، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌مجاره، پێش ئێران، مه‌سجێكى ڕ‌ونى هه‌ڕه‌شه ئامێزى ڕیازو واشنتۆن بێت بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى به‌غدا.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چوار فڕۆكه‌ى حوسیه‌كانى یه‌مه‌ن (كه ئێران پاڵپشتیان ده‌كات) له‌خاكى عێراقه‌وه فڕین‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سعودیه‌یان بۆردومان كرد، ئه‌مه بوه‌وه سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى ململانێیه‌كى نوێى ڕیاز له‌دژى به‌غدا، هه‌ربۆیه چوار فڕۆكه‌كه‌ى حوسیه‌كان‌و ده‌ركه‌وتنى كچه گه‌وره‌كه‌ى سه‌دام له‌شاشه‌ى كه‌ناڵێكى سعودیه‌وه، خوێندنه‌وه‌كانى زیاتر ڕونكردۆته‌وه‌و چاودێران پێیانوایه، فڕینى چوار فڕۆكه‌ى حوسیه‌كان له‌عێراقه‌وه بۆ بۆردومانى سعودیه هاوكێشه‌كان ده‌گۆڕێت‌و كچه گه‌وره‌كه‌ى سه‌دامیش ده‌بێته كارتێكى فشار‌و مه‌ترسى له‌سه‌ر عێراق دروستده‌كات.
له‌و دیداره‌یدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه سعودیه‌كه، كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا ئه‌نجامدرا، كچه گه‌وره‌كه‌ى سه‌دام له‌پاڵ ناوهێنانى هاونیشتیمانیانى وڵاته‌كه‌ى به‌پاڵه‌وان له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، مه‌سجێكى ڕ‌ونى ئاراسته‌ى حكومه‌تى ئێستاى عێراق كرد‌و وتى: ئێستاش پاڵه‌وانه‌كان له‌عێراق ده‌جه‌نگن، ئه‌م په‌یامه له‌لایه‌ن لێڵه‌و له‌لایه‌كى وا خوێندنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت، ڕه‌غد پاڵپشتى كرده‌وه‌كانى داعش ده‌كات‌و به‌و شێوه‌یه ناویان ده‌هێنێت.
خێزانه‌كه‌ى سه‌دام حسێن سه‌رۆكى له‌سێداره‌دراوى عێراق‌و حزبى به‌عس، چه‌ند مانگێكى كه‌م دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق چونه سوریا‌و پاشانیش ڕویان له‌ئوردن كرد‌و تائێستاش به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه له‌و وڵاته نیشته‌جێن، به‌ڵام له‌دوا دیدارى ڕه‌غدا به‌ئاشكرا وتى:"هه‌موو سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى كه‌نداوى عه‌ره‌ب په‌یامی زۆر گرنگیان بۆ من‌و خێزانه‌كه‌م هه‌یه‌و كۆبونه‌وه‌ى زۆر گرنگیشمان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كان ئه‌مانه‌تن‌و نامه‌وێ بچمه ورده‌كاریه‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام زۆر به‌گه‌رمى پێشوازیم لێده‌كه‌ن ڕوو له‌هه‌ر كامیان بكه‌م"، ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشانده‌دات پشتیوانی‌و كۆده‌نگیه‌كى زۆر خه‌ریكه بۆ سوننه‌كانى عێراق دروستده‌بێت‌و هه‌وڵه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌یه له‌ڕێگه‌ى بنه‌ماڵه‌كه‌ى سه‌دامه‌وه بێت.
به‌بڕواى چاودێران، سعودیه هه‌رچیه‌كى مه‌به‌ست بوو، له‌ڕێگه‌ى كچه‌كه‌ى سه‌دامه‌وه ئاراسته‌ى ئێران‌و عێراقى كرد‌و ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه، كه ئێران له‌ئێستادا عێراقی قوتداوه، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتى سه‌دامى به‌ڕاسته‌قینه‌و شه‌رعى‌و پۆڵاین ناوبرد.
گومانه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌غد دواى ئه‌وه‌ى وتى: ئێستاش پاڵه‌وانه‌كان له‌عێراق ده‌جه‌نگن، گومانه‌كانى له‌سه‌ر كچه‌كه‌ى سه‌دام زیاتر كرد كاتێك له‌سه‌ره‌تاى هاتنى داعش بۆ عێراق‌و كۆمه‌ڵكوژى سپایكه‌ر له‌وساڵه‌دا، ئه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا، فه‌رمانى كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌و به‌شێكى زۆر له‌جوڵه‌كانى ئه‌و گروپه تیرۆریستیه له‌ژێر فه‌رمانى ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆى ئه‌ودا ئه‌نجامده‌درێن‌و دراون.
ڕۆژى 5ى شوباتى ساڵى 2018 حكومه‌تى عێراق لیستێكى به‌ناوى داواكراوان بڵاوكرده‌وه كه له60 ناو پێكهاتبوو، ناوى ڕه‌غد كچه گه‌وره‌ى سه‌دام حسێن سه‌رۆكى له‌سێداره‌دراوى ڕ‌ژێمى به‌عسیش یه‌كێكه له‌ناوه‌كان كه له‌ساڵى 2003وه نیشته‌جێی ئوردنه، له‌و ڕوه‌شه‌وه عێراق داواى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى كرد‌و ئه‌و وڵاته‌ش له‌ڕێگه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌كه‌یه‌وه به‌توندى وه‌ڵامى ئه‌و داوایه‌ى عێراقى دایه‌وه‌و ڕه‌تیكرده‌وه بچنه ژێر بارى ئه‌و داواكاریه‌ى به‌غداوه.
ئێستا ڕه‌غد له‌وڵاتێكى سوننه‌و به‌وته‌ى خۆیشى به‌پاڵپشتیه‌كى به‌هێزى وڵاتانى عه‌ره‌بى سوننه مه‌زهه‌ب، خواستى هاتنەپێشەوەى لەکارى سیاسی ئێستاى عێراقدا هه‌یه‌و وه‌كو ده‌ڵێت:"هەموو ئەگەرەکان بەڕومدا کراوه‌ن".
ش.هـ