پارێزگای هەولێر بازگەکانی لەگەڵ شارەکانى عێراق دادەخات

کوردستان

03/03/2021‌ 869 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پارێزگای هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، کە لەمشەوەوە بازگەکانی پارێزگای هەولێر دادخەرێن و هاتوچۆ لەگەڵ ناوەڕاست و خوارووی عێراق رادەگیرێت.

لە راگەیەنراوێکدا پارێزگای هەولێر رایگەیاندوە، کە ئەمشەو کاتژمێر ١٢ی شەو بازگەکانی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ پارێزگاکانی تری ناوەڕاست و باشوری عێراق دادەخرێت، رونیشیکراوەتەوە کە ئەو داخستنە هاتوچۆی شاندە فەرمیەکانی حکومی و دیبلۆماسی و هاوپەیمانان و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوەکان ناگرێتەوە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەکە جگە لەوەش بڕیارەکە هاتوچۆی هاوڵاتییانی پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگای هەولێر ناگرێتەوە.

داخستنى بازگەکانى هەولێر هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەى کۆرۆناى گۆڕاو لە شارەکانى عێراق و بەشێک لە شارەکانى هەرێمیش.

س.هـ