دڵنیاییه‌ك له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ له‌باره‌ی لێبڕین له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران

عیراق

08/03/2021‌ 990 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایده‌كات، هیچ بڕیارێك نییه‌ بۆ لێبڕین له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌میدیاكانی وتووه‌، له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ـی عێراق هیچ بڕگه‌یه‌ك نییه‌ تایبه‌ت بێت به‌ لێبڕین له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق به‌ناوی"باج"ه‌وه‌.

له‌باره‌ی گرفته‌كانی به‌رده‌م تێپه‌راندنی بودجه‌ی گشتی عێراق ئه‌حمه‌د سه‌فار ڕایگه‌یاند، چوار گرفت بوونه‌ته‌ به‌ربه‌ست بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه‌، یه‌كه‌میان په‌یوه‌سته‌ به‌ ڕێكنه‌كه‌وتنی سیاسی، دووه‌م پشكی پارێزگاكانی عێراقه‌".

له‌باره‌ی گرفته‌كانی دیكه‌ سه‌فار وتی "دیارینه‌كردنی دامه‌زراندن له‌بودجه‌ی عێراق و پشكی هه‌رێم دوو گرفتی دیكه‌ی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراقه‌".