شارپرێس:
به‌چه‌ندین فڕۆكه‌ی جه‌نگیی پێشكه‌وتوو،
یه‌كێك له‌ئه‌ندامه گرنگه‌كانی ڕێكخراوی ناتۆ ژماره‌یه‌ك له‌به‌هێزترین و ڕاهێنراوترین
سه‌ربازه‌كانی نارده سه‌ر چیای گاره... هه‌رچه‌نده توركیا له‌مێژووی نوێی خۆیدا
كه‌مترین شه‌ڕی وشكانی كردووه، به‌ڵام پێیوابوو ئه‌و سه‌ربازانه
ده‌توانن یه‌كێك له‌پێگه هه‌ره ستراتیژییه‌كانی باشووری كوردستان كه چیای گاره‌یه،
له‌ده‌ست پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)
ده‌ربهێنن.
سه‌رئه‌نجام.... ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه
توركیا وه‌ك ئه‌وه‌ی له چیای گاره‌وه فڕێبدرێته خواره‌وه تووشی شۆك بوو...
چونكه گه‌ریلا تا ئاستی مه‌رگ به‌ڕووی سه‌ربازانی توركیا وه‌ستانه‌وه و شكستیان
به پلانی داگیركردنی ئه‌و چیایه هێنا... شكستی گاره توركیای له‌نێوخۆی ئه‌و وڵاته‌ش
شه‌رمه‌زاركرد و پارته نه‌یاره‌كانی ئه‌ردۆغان، كه‌وتنه هێرشی ڕاگه‌یاندن بۆسه‌ر
سه‌رۆك كۆماری توركیا و پارته‌كه‌ی.
دوای زیاتر له مانگێك له شكستی گاره...
توركیا ئه‌مجاره له‌ڕۆژئاوای كوردستان ده‌یه‌وێت
شاری عه‌ین عیسا، یه‌كێك له ستراتیژیترین شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان داگیربكات...
به‌ڵام ئه‌مجاره پێده‌چێت هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ، دووه‌م تامی
شكست ته‌نیا له‌ماوه‌ی دوو مانگی ئه‌مساڵدا، به توركیا بچێژن.
ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت بۆ گۆڕینی ڕایگشتی
توركیا و لابردنی باری سه‌رنج له‌سه‌ر شكسته‌كه‌ی گاره، به هێرشكردنه سه‌ر عه‌ین
عیسا قه‌ره‌بووی بكاته‌وه، ماوه‌ی 17 مانگه توركیا هیچ هێرشێكی نه‌كردووه‌ته سه‌ر
هه‌سه‌ده... به‌ڵام له‌چه‌ند رۆژی ڕابردوودا به‌چڕیی له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیه‌وه
بۆردوومانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی هه‌سه‌ده‌ی له عه‌ین عیسا كرد.
هه‌سه‌ده به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانەی
توركیا بێوه‌ڵام نه‌بووه، دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی توركیای كرده ئامانج و بۆردوومانی
كردن.... هه‌ر زوو شه‌ڕڤانان له توركیا هاتنه ده‌ست و ته‌نیا له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی
ڕابردوودا توانییان 15 سه‌ربازی توركیا و هێزه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی
سوریا كه هاوپه‌یمانی ئه‌نقه‌ره‌ن بكوژن.
هێرشه‌كانی توركیا هاوكاته له‌گه‌ڵ جه‌ژنی
نه‌ورۆز، ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت په‌یامی ئه‌وه بداته كوردان كه له‌ڕۆژی نوێبوونه‌وه
و به‌رگریی گه‌له‌كه‌تاندا بەدەر نابن لە
هێرشەکانی سوپاکەم... وه‌كچۆن شه‌ڕڤانانیش به‌توركیا ده‌ڵێن: جه‌ژنی ئه‌مساڵمان ده‌كه‌ینه
جه‌ژنی به‌گژداچوونه‌وه‌تان..
بۆ جارێكی دیكه مۆسكۆ په‌یامی ئه‌وه‌ی
به هه‌سه‌ده گه‌یاند، كه عه‌ین عیسا ڕاده‌ستی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د دەكات، به‌ڵام
هه‌سه‌ده ئه‌و داوایه‌ی ڕووسیای ڕه‌تكرده‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا مۆسكۆ گڵۆپی سه‌وزی
بۆ توركیا هه‌ڵكردووه ده‌ست به بۆردوومانی ئه‌و شاره ستراتیژییه بكات، چونكه ڕووسیا
به‌رپرسه له‌ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئێستا توركیا بۆردوومانی ده‌كات.
ڕۆژی شه‌ممه تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و بۆ
ماوه‌ی 24 كاتژمێر شه‌ڕ و پێكدادانی توركیا و هه‌سه‌ده به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام شه‌ڕڤانان
ڕێگه‌ی پێشڕه‌وییان به‌توركیا نه‌دا و تانكێكی سوپاكه‌ی ناتۆیان ته‌قانده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی ڕوانگه‌ی سوری بۆ
مافه‌كانی مرۆڤ له‌پێكدادانه‌كه‌ی نێوان هه‌سه‌ده و توركیا، ئه‌فسه‌رێكی باڵای
توركیا كوژراوه، له‌گه‌ڵ برینداربوونی ده‌یان سه‌ربازی ئه‌و وڵاته، له‌كاردانه‌وه‌ی
ئه‌وه‌شدا توركیا به‌هه‌ڕه‌مه‌كی بۆردوومانی ماڵ و خانووی خه‌ڵكی سڤیلی عه‌ین عیسای
كردووه.
له‌پاش هاتنه‌سه‌ركاری كۆمارییه‌كان بۆ
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و به‌دیاریكراوی دۆناڵد تره‌مپ، له‌ساڵی 2016ه‌وه تا ئێستا
توركیا سێ ئۆپه‌راسیۆنی بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامداوه، بێده‌نگی تره‌مپ
به‌رامبه‌ر هه‌رسێ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، توركیای ده‌ستكراوه‌كرد به‌قورسیی بچێته خاكی
سوریاوه، كه له‌وه‌وپێش باراك ئۆباما ڕێگه‌ی كارێكی له‌وشێوه‌یه‌ی به‌توركیا نه‌ده‌دا.
له‌دوای هاتنه‌سه‌ركاری دیموكراته‌كان
به‌سه‌رۆكایه‌تی جۆ بایدن، توركیا ڕۆژئاوای كوردستان وه‌ك كارتێكی فشار دژ به‌ئه‌مریكا
به‌كارده‌هێنێت، بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ واشنتۆن ناچار بە سازش بكات... به‌ڵام
ئه‌مجاره وه‌ك به‌رپرسانی دیموكراته‌كان ده‌ڵێن، یاری مشك و پشیله له‌گه‌ڵ توركیا
ناكه‌ین... نێوخۆی توركیا له‌پرسی كپكردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین، داته‌پینی ئابووریی و
ده‌یان كێشه‌ی دیكه، هه‌لی ئه‌وه‌ی داوه‌ته واشنتۆن كارته‌كانی به‌رامبه‌ر ئه‌نقه‌ره
به‌هێزتر بێت.
توركیا مه‌به‌ستیه‌تی كه ئێستا ئیداره‌ی
جۆ بایدن سه‌رقاڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مریكا و ملمیلانێی وڵاته‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ
ڕووسیا، هه‌لی ئه‌وه بقۆزێته‌وه چه‌ند پێگه‌یه‌كی ستراتیژی دیكه له‌ڕۆژئاوای
كوردستان داگیربكات، به‌دیاریكراویش عه‌ین عیسا كه ڕێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئێم 4ی پیادا
تێپه‌ڕده‌بێت
ڕێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئێم فۆڕ یه‌كێكه
له ئه‌وله‌ویاتی لایه‌نه ململانێكه‌ره‌كانی سوریا، توركیا ده‌یه‌وێت كۆنتڕۆڵی
بكات و ناڕاسته‌وخۆ دەسەلاتی خۆی به‌سه‌ر پارێزگاكانی حه‌له‌ب، لازقییه و حه‌سه‌كه
بسه‌پێنێت، ڕوسیاش ده‌یه‌وێت هه‌سه‌ده به‌خواستی خۆی ڕێگه‌كه بخاته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی
حكومه‌تی سوریا.... به‌ڵام هه‌سه‌ده بڕیاریداوه دژی ئەو سێ ده‌وڵه بوه‌ستێته‌وه،
یه‌كه‌میان ئه‌ندامێكی گرنگی نێو ناتۆیه، دووه‌میان ڕوسیای زلهێزی ناوچه‌كه و سێیه‌میان
حكومه‌تی سوریایه