شارپرێس:
دوای پێنج ساڵ زیندانیكردن، له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌كی دوو ڕسته‌یی، ئه‌مڕۆ دادگا بڕیاری خۆی سه‌پاند به‌سه‌ر سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش-دا‌و سێ ساڵ‌و شەش مانگ سزای زیندانیکردنی بۆ بڕیه‌وه، به‌و بڕیاره‌ش توركیا گوێی به‌داواكاریه چه‌ندباره‌و به‌رده‌وامه‌كانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا نه‌داو له‌بڕیاری خۆی پاشه‌كشه‌ینه‌كردو به‌به‌رچاوی هه‌موو دونیاوه جه‌ختیكرده‌وه، له‌توركیا، ته‌نها توركیا بڕیارده‌دات.
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسه‌رۆكی پێشوی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) لەچوارچێوەی (لێکۆڵینەوەکانی تیرۆر) ڕۆژی 4ی تشرینی دوەمی ساڵی 2016 ده‌ستگیركراو ڕاسته‌وخۆ گوازرایه‌وه بۆ گرتوخانه‌ی (ئەدیرنە).
ئه‌مڕۆ دوای پێنج ساڵ له‌ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌میرتاش، دادگای (باکڕکۆ) له‌ئیستانبوڵ له‌سه‌ر كه‌یسی (سوکایەتیکردن بەسەرۆک کۆماری تورکیا) سزای سێ ساڵ‌و شەش مانگ مانه‌وه له‌زیندانی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش ده‌ركرد، له‌كاتێكدا كه‌یسی ده‌میرتاش تایبه‌ته به‌لایه‌نگری له‌پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)و دۆسیه‌ی (كه‌جه‌كه) له‌توركیادا.
سزاكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری توركیا بۆ ده‌میرتاش له‌كاتێكدایه، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە18ی تشرینی یەکەمی 2018دا داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەمیرتاشی کرد، بەڵام تورکیا گوێی به‌م داوایه‌ی ئه‌وروپا نه‌داو ده‌میرتاشی له‌زیندان به‌بێ هیچ دادگاییه‌ك هێشته‌وه.
به‌رله‌وه‌ی سزاكه‌ی ده‌میرتاش ئاشكرابكرێت كه له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه بوو تێیدا هه‌ریه‌ك له‌خودی ده‌میرتاش‌و پارێزه‌ره‌كانیشی ئاماده‌بون، داواکاری گشتیی تورکیا باسی له‌وه‌كرد، ساڵێك به‌ر له‌ده‌ستگیركردنی، واته ساڵی 2015 سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تاتورك له‌گه‌وره شاری ئیستانبوڵ، سوكایه‌تی به‌ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمار‌و ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی توركیا كردوه‌و هێرشی توندی كردۆته‌سه‌ریان.
هاوسه‌رۆكی پێشوی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ڕۆژی 24ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2015 كاتێك لەڕوسیا گەڕایەوە، ڕەخنەی لەحکومەت‌و شێوازی بەڕێوەبردنی وڵات‌و سیاسەتی دەرەوەی تورکیا گرت‌و ڕایگه‌یاند، "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان‌و ئەحمەد داود ئۆغڵو هەڵەیان کردوەو تورکیایان توشی گرژیی لەگەڵ ڕوسیا کردوە، ئێستا وەزیری دەرەوەو سەرۆک کۆمار پەلەقاژە دەکەن بۆئەوەی بتوانن پەیوەندییەک لەگەڵ ڕووسیا بکەن".
هه‌ر ئه‌وكات‌و دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌ده‌ستگیركردنی، داواکاری گشتیی توركیا ڕایگه‌یاند، "ده‌میرتاش سوكایه‌تی به‌سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كردوه‌و پێویسته له‌پای ئه‌وه‌شدا، ساڵێک‌و دوو مانگ بۆ چوار ساڵ‌و هەشت مانگ زیندان بكرێت".
دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگا، ده‌میرتاش سه‌رسوڕمانی خۆی نیشاندا بۆ سزاكه‌یی‌و وتی:"من دوجار خۆم بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڵبژاردوه‌و له‌هیچ كام له‌و هه‌ڵبژاردنانه توشی هیچ گرفتێكی یاسایی نه‌بومه‌ته‌وه، ئێستا تۆمه‌تی سوكایه‌تی به‌وڵاتم ده‌درێته پاڵ".
تەنها لەبەرئەوەی ڕەخنەم لەسیاسەتی دەرەوە گرتوە، چەندین دۆسیەی سوکایەتیکردنم لەسەر کراونەتەوە، تەنها بەهۆی ڕەخنەیەکی دوو ڕستەیی، دوو دۆسیەی جیاوازیان لەسەر کردومەتەوە".
ده‌میرتاش دوای ده‌ركردنی بڕیاری دادگا ڕوبه‌ڕوی دادوه‌رانی دادگاییه‌كه بۆوه‌و وتی:"ئه‌وه‌ی من وتومه ته‌نها ڕه‌خنه‌یه له‌حكومه‌ت، به‌ڵام ئێستا نیگەرانم لەوەی کەم ڕەخنەم گرتوەو زۆر بەنەرم‌و نیانییەوە قسەم کردوە".
تائێستا دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا زیاتر له‌پێنج جار داوای له‌توركیا كردبوو سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازادبكات، به‌ڵام ئه‌نكه‌ره گوێی به‌و داواكاریانه نه‌داو سوربوو له‌سه‌ر سزادانی ده‌میرتاش، چونكه هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی باڵاده‌ستی توركیا ده‌میرتاشی به‌بۆمبی ته‌وقیتكراو ناوده‌بردو ترسیان له‌جوڵه سیاسیی‌و جه‌ماوه‌ریه‌كانی هه‌بوو له‌و وڵاته‌دا.
چاودێرانی سیاسی پێیانوابوو، ده‌بێت تورکیا پابەندی داواكاریه‌كه‌ی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا بێت، به‌وپێیه‌ی ئه‌نكه‌ره ڕۆژی 18ی ئایاری ساڵی 1954 واژۆی لەسەر بەڵێننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپا کردوەو خستویەتیە بڕگەی 90ی دەستوری وڵاتەکەیەوە، به‌وپێیه‌ش تورکیا دەبێت پابه‌ندی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بێت.
سزادانى ده‌میرتاش‌و په‌رله‌مانتارو سه‌رۆك شاره‌وانی‌و لایه‌نگرانى هه‌ده‌په له‌كاتێكدایه توركیا هه‌وڵه‌كانى چڕكردۆته‌وه بۆ داخستن‌و قه‌ده‌غه‌كردنى كارى سیاسیی هه‌ده‌په‌و ساڵی ڕابردوش، ڕێكخراوی بەرگری مافەكانی مرۆڤ (هیومان ڕایتس وۆچ) له‌سه‌ر كه‌یسى ده‌میرتاش‌و هه‌وڵه‌كانى توركیا بۆ قه‌ده‌غه‌كردن‌و داخستى هه‌ده‌په هاته‌ده‌نگ‌و ئاشكرایكرد، دەستگیركردنی دەمیرتاش‌و هەشت ئەندامی دیكەی هەڵبژێردراوی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لەپەرلەمان، سەرەتای هێرشێكی بەردەوامی حكومەتە بۆ سەر ئەو حزبەو داخستنى.
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)ش ئاشكرایكرد، پارته‌كه‌یان ڕوبه‌ڕوی قه‌سابخانه‌یه‌كی سیاسی بوه‌ته‌وه‌و تائێستاش 16 هه‌زارو 490 ئه‌ندامیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ده‌ستگیركراون‌و له‌زیندانن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا سه‌ره‌تا مانگى ڕابردوو لەبارەی دۆخی هەدەپەوه به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "فشارێکی زۆر کراوەتەسەر هەدەپەو ئەندامەکانی، چەندین کەسی هەڵبژێردراویش بۆ شارەوانییەکان دەستگیرکراون یان لەپۆستەکانیان لادراون".
ش.هـ
