کەنداوی سوێس کرایەوە، ئیڤەر گێڤن دەستی بەجووڵە کردەوە

جیهان

29/03/2021‌ 908 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس – ئاژانسەکان 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەو کەشتیە کۆنتێنەرەکانی لەسەربوو کەناڵی سوێسی داخستبوو، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، جوڵەی پێکراوە، بەڵام جارێکی تر لایداوەتەوە، بەهۆی ئەوەی رەشەبایەکی تر لێیداوە، کاتێک ویستیوویەتی بجوڵێت. 

سەرچاوەکەی ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، کەشتیەکە جوڵاوە لە شوێنی خۆی نەماوە، ئێستا لە زەوی بڕاوە. 

سەرۆکی دەستەی کەناڵی سوێس، فەریق ئوسامە رەبیع لەوبارەیەوە رایگەیاند، رزگارکردنی کەشتیەکە دەستیپێکردبوو سەرکەوتووبووە، 80% کەشتیەکە دوورخراوەتەوە لە کەنارەکەوە، ئێستا 102 مەتر لەکەنارەکە دوورە لە کاتێکدا پێشتر تەنها 4 مەتر دووربووە.  

بەپێی مانگە دەستکردەکان وێنەی راستەوخۆی کەشتیەکە بڵاودەکەنەوە، ئێستا ئیڤەر گیڤن لەسەر هێڵی رۆیشتنە و شوێنەکەی خۆی بەجێدەهێڵێت، جووڵە کەوتۆتەوە ناو کەناڵی سوێس. 

هەر ئەمڕۆ جارێکی تر نرخی ئەو کاڵایانەی پێشتر بەهۆی لادانی کەشتیەکەوە بەرزووبوونەوە گەڕایەوە سەر نرخی ئاسایی خۆی، لەوانە، نەوتی خاو.