دۆزینەوەی دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی "نیوەلاسەرئێشە"

تەندروستی

01/04/2021‌ 771 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی، زانا بەریتانییەکان دەستیان بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کلینیکی لەسەر دوو دەرمانی نوێ بۆ چارەسەرکردنی نیوەلاسەرئێشە (شەقیقە) کردووە کە هەرکاتێک ئیدارەی دەرمان‌و خۆراکیی ئەمریکی ڕەزامەندی لەسەر بەکارهێنانیدا ئەوە دەکرێت بەشێوەی کوتان‌و بەشێوەی دەنکۆڵەش بەکاربهێنرێت.

دەرمانی یەکەمیان بریتییە لە"فریمانیزواب" کە یەکێکە لەو دەرمانە نوێیانەی لەمدواییانە لەبەریتانیا خراوەتە ژێر تاقیکردنەوە کلینیکییەکان بۆ چارەسەرکردنی نیوەلاسەرئێشەی دریژخایەن‌و نیوەلاسەرئێشەی کاتی.

دەرمانەکە بەشێوەی کوتان لەگەدە یان لەسەرشان دەدرێت‌و دەبێتە هۆی ڕێگرتن لەدەردانی ماددەی ببیتیدی کیمیایی کەپەیوەستە بەجینی کالسیتۆنین لەمێشکدا کە دەبێتە هۆی نیوەلاسەرئێشە لای کەسەکە.

هەرچی دەرمانی دووەمە لەسەر شێوەی دەنکۆڵەی ڕیمجیبانت درووستکراوە لەبەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ جینی کالیستۆنین بەئامانج دەگرێت، بۆئەوەی ڕێگە لەنۆرە نیوەلاسەرئێشەی توند بگرێت‌و نیشانەکانی بەشێوەیەکی کارا سووک بکات.

بەپێی قسەی لێکۆڵەران، ئەوکەسانەی بەدەست نیوەلاسەرئێشەوە دەناڵێنن، دەکرێت ڕۆژانە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی لەدرووستبوونی سەرئێشەکە حەبێک بخۆن.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی