پیك ئەپە نوێیەكەی هیۆندای ببینە

هەمەڕەنگ

01/04/2021‌ 620 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای هیۆندای، وێنەیەكی ئەزمونی ئۆتۆمبێلی پیك ئەپی سانتاكروزی بڵاوكرده‌وە، كە دەتوانێت ڕكابەری ئۆتۆمبێلەكانی ڕیدیج لاینی هۆنداو مافریكی فۆرد بكات.

سانتاكروزەكەی هیۆندای، بزوێنەرێكی بەفراوانی 2.5 لیترو كێشی 187 ئەسپ هەیە، هەروەها جۆرێكی تر بزوێنەری هەیە بە فراوانی 1.6 لیترو كێشی 226 ئەسپ.

ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی كۆمپانیای هیۆندای لە15ی مانگی 4 ڕادەگەیەنرێت، بەڵام تائێستا ئاماژە بەنرخەكەی نەكراوە.

ڕەنج ڕەسوڵ