شارپرێس:
بەگوێرەی پێگەی "بۆڵسدسکای" تایبەتمەند بەهەواڵی تەندروستیی، لەگەڵ ئەوەی خواردنی زەنجەفیل گەلێک سوودی تەندرووستیی هەیە، بەڵام هەندێک لێکۆڵینەوەی زانستیی دەڵێن خواردنی زەنجەفیل، بەهەر بڕێک بێت، زۆر یان مامناوەند، زیانی بۆ ئەوکەسانە هەیە کە بەدەست دۆخێکی تەندرووستیی دیاریکراوەوە دەناڵێنن، وەک ئەوکەسانەی تووشی مایەسیری بوون.
ئەوکەسانەی خواردنی زەنجەفیل زیانی بۆیان هەیە ئەمانەن:
ـ ئەوانەی تووشی مایەسیری بوون
ـ ئەوانەی بەردی زراویان هەیە
ـ ئەوکەسانەی بەدەست بەکڵۆبوونی خوێنەوە دەناڵێننو دەرمانی شلبوونەوەی خوێن دەخۆن
ـ ئافرەتانی دووگیان، چونکە ڕەنگە ببێتە هۆی لەدایکبوونی پێشوەختە
ـ ئەو دایکانەی بەشێوەی سرووشتیی شیر بەمنداڵەکانیان دەدەن
ـ کەسانی لاوازو ئەوانەی حەز بەزیادکردنی کێشی جەستەیان دەکەن
ـ هەوکردنی جومگەکان، لەبەرئەوەی هەندێکجار دەبێتە هۆی زیادکردنی ئازارو هەوکردنی جومگەکان
ـ ناڕێکی لێدانی دڵ، هەرچەندە بۆ بەشێکی زۆری نەخۆشییەکانی دڵ باشە، بەڵام ئەگەر بەزۆری بخورێت زیان بەدڵ دەگەیەنێت.
ـ خەمۆکیی، لەبەرئەوەی لەهەندێک حاڵەتدا دەبێتە هۆی گۆڕینی مۆدو دەرکەوتنی نیشانەکانی خەمۆکیی.
ـ ئەوانەی بەدەست هەندێک حاڵەتی وەک گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە دەناڵێنن.
ـ ڕژێنی دەرەقیی، لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی ئاوسانو هەوکردنی ڕژێنی دەرەقیو زیادەڕەویکردن لەدەردانی ئەو ڕژێنە.
ـ ئەوانەی نەخۆشیی گورچیلەیان هەیە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی