دواجار ڕێگه‌ بەهاندەران درا بگەڕێنەوە نێو یاریگاكان

وەرزش

05/04/2021‌ 681 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ساڵێك‌و چەند ڕۆژێكی تەواوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو ڕێگریگرتن لەتوشبوون‌و تەشەنەكردنی، یاریگاكان بەڕووی هاندەراندا داخراون‌و ڕێگە نادرێت لەنزیكەوە تەماشای یارییەكان بكەن.

بەڵام ئینگلتەرا سەركەشی دەكات، دەیەوێت بەشێوەیەكی ئەزمونی ڕێگا بەهاندەران بدات بۆ یارییەكانی جامی یەكێتی ئینگلتەرا بگەڕێنەوە نێو یاریگاكان.

لەیاری نێوان لیستەرسیتی‌و ساوسهامپتۆن، ڕێگە بەچوار هەزار هاندەر دەدرێت لەنێو یاریگادا ئامادەبن، ئەگەر هیچ حاڵەتێكی مەترسیدار ڕوونەدات، بۆ یاری كۆتایی ڕێگە بە21 هەزار هاندەر دەدەن لەیاریگادا ئامادەبن.

ڕەنج ڕەسوڵ