شارپرێس ـ تایبه‌ت:
هه‌وڵه‌كانى ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوى ئیسلامى بۆ دروستكردنى لیستێكى له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتى‌و پارتى بێئه‌نجام بوو، گۆڕان داواده‌كات، هه‌موان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى‌و پارتى به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوش ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه، شارپرێس-یش زانیارى ورد له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، دواى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردودا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌میندارى یه‌كگرتوى ئیسلامى گه‌ڕێكى سه‌ردانه‌كانى ده‌ستپێكرد بۆ لاى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى‌و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، هه‌وڵه‌كانیش به‌و ئاراسته‌یه بوه، بتوانن پێكه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى‌و پارتى (كۆمه‌ڵ، گۆڕان‌و یه‌كگرتوو) به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق.
شارپرێس زانیویه‌تى، ڕیسه‌كه‌ى ئه‌میندارى یه‌كگرتوو بۆ پێكهێنانى لیستێكى هاوبەش بووه، به‌ڵام گۆڕان ئه‌و ڕیسه‌ى كردۆته‌وه به‌خورى‌و داوایكردوه، هه‌ر پێنج حزبه‌كه واته (یه‌كێتى، پارتى، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ‌و گۆڕان) پێكه‌وه‌بن، ئه‌وه‌ش لاى یه‌كگرتوى ئیسلامى‌و كۆمه‌ڵى دادگه‌رى ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ لاى گۆڕان، ئه‌میندارى یه‌كگرتوو به‌عومه‌رى سه‌ید عه‌لى ڕێكخه‌رى بزوتنه‌وه‌كه‌ى وتوه، هه‌وڵبده‌ن ده‌نگه ناڕازیەكانتان ئاشتبكەنەوە بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌و سێ حزبه لیستێكى به‌هێز پێكبێنین، به‌ڵام گۆڕان مه‌یلى له‌وه بوه كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى‌و پارتى بمێنێته‌وه‌و پێشنیازه‌كه‌ى سه‌ڵاحه‌دین به‌هادینى بۆ پێكهێنانى لیستێك له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتى‌و پارتى ڕه‌تكردۆته‌وه‌و داوایکردوە ئەوانیش بمێننەوە بۆ ئەوەى لاى دەنگدەرانى توشى ئیحراجى نەبێت.