شارپرێس:
دواى تێپهڕاندنى بودجهى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021، ئهمڕۆ سهرۆك كۆمارى عێراق یاساكهى پهسهندكرد، لهپهیامێكیشدا جهختیكردهوه لهسهر جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاساکە بەوجۆرەی بەرژەوەندی سەرجەم ھاووڵاتیان بپارێزێتو پشتیوانی چاکسازی داراییو بەگژداچوونەوەی گەندەڵی بکات.
بهگوێرهى ڕاگهیهنراوێكى سهرۆكایهتى كۆمار ئاماژه بهوهكراوه، د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2021 پەسەندکرد.
ئهوهش ڕونكراوهتهوه، "لەمیانی واژوکردنی یاساکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە پەسەندکردنی یاساکە بۆ زامنکردنی پێداویستییە گرنگەکانی خەڵکە، هەروەها بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی گشت مووچەخۆرانو خانەنشینانی عێراقو ھەرێمی کوردستانو خەرجییە پێویستییەکانی حکومەتە، بەجۆرێک دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ تەواوی خەڵکی عێراق بھێنێتەدی".
سەرۆک کۆمار جهختیكردۆتهوه لەپێویستی جێبەجێکردنی چاکسازی داراییو ئابووریو پشتیوانیکردن لەکەرتە ئابوورییە جیاوازەکان، تاوەکو پشتیوانی بکات لەگەشەپێدانو پێشکەوتنی وڵاتدا، "پەسەندکردنی بودجەی گشتی هەنگاوێکی گرنگە بەئاڕاستەی پاراستنی مافە ڕەواکانی خەڵکو مووچەخۆران".
سهرۆك كۆمارى تهئكیدیكردۆتهوه لەپشتیوانی ڕۆڵی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجەی گشتیو یەکخستنی هەوڵی ھەمووان بەئاڕاستەی ھێنانەدی پێداویستییە گرنگەکانی هاووڵاتیانو بونیادنانەوەی عێراقو گرتنەبەری باشترین رێوشوێن بۆ پشتیوانی لەتوێژی کەمدەرامەتەکانو ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ گەنجانو درێژەدان بەچاکسازییو بەگژداچوونەوەی گەندەڵی.
پەسەندکردنی بودجەی گشتی عێراقیش لەلایەن سەرۆک کۆمارهوه دوای ئەوەدێت کە یاساکە لەئەنجومەنی نوێنەرانەوە دهنگى لهسهردراو ڕهوانهى سەرۆکایەتی کۆمار كرابوو.