شارپرێس:
عومه‌رى سه‌ید عه‌لى ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نامه‌یه‌كى توند ئاراسته‌ى فراكسیۆنه‌كه‌ى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات‌و داوایان لێده‌كات، "یان بێنه‌وه ژێر چه‌ترى بزوتنه‌وه‌كه‌و له‌چوارچێوه‌ى په‌یڕه‌وو پڕۆگرامه‌كانى گۆڕان كاربكه‌ن، یان خواتان لەگەڵ".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردودا عومەری سەید عەلی ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نامەیەكی زۆر توندی ئاراسته‌ى فراكسیۆنى بزوتنه‌وه‌كه‌ى كردوه له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه ئێستا له‌چوارچێوه‌ى (هاوپه‌یمانى هیوا)دا كارده‌كه‌ن.
شارپرێس زانیویه‌تى، ڕێكخه‌رى گشتى گۆڕان له‌نامه‌كه‌یدا بۆ فراكسیۆنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ى له‌به‌غدا سه‌ربارى بەتوندی ئیدانەكردنیان، ئه‌وه‌شى پێڕاگه‌یاندون، وەك دوا ئینزار یان وەرنەوە ژێر پەیڕەوو پڕۆگرامی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان یان خواتان لەگەڵ.
ئه‌وه‌ش زانراوه، فراكسیۆنى گۆڕانیش له‌به‌غدا سه‌رقاڵى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ڕێكخه‌رى گشتى گۆڕانن، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامه‌كه نه‌گه‌یشتۆته‌وه گردى زه‌رگه‌ته.
شارپرێس زۆر هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندى به‌د.یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه بكات، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى نه‌دایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداریش له‌فراكسیۆنى گۆڕان له‌به‌غدا ته‌واوى زانیاریه‌كانى شارپرێسى پشتڕاستكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "نامه‌كه‌ى ڕێكخه‌رى گشتى گۆڕان زۆر تونده‌و داواى خۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى له‌فراكسیۆنه‌كه‌ى له‌به‌غدا كردوه".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "ئێستا فراكسیۆنى گۆڕانیش سه‌رقاڵى وه‌ڵامى ڕێكخه‌ره‌كه‌یانن"، به‌ڵام وه‌كو خۆى وتى:"ته‌نها ده‌بێت د.یوسف ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى ئاشكرابكات، چونكه ئه‌وه بابه‌تێكى ئه‌خلاقیه".
ش.هـ