ئۆلیڤەر كان تەحەدای پاریس سان جێرمان دەكات

وەرزش

08/04/2021‌ 510 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئۆلیڤەر كان سەرۆكی جێبەجێكاری یانەی بایرن میونخ، متمانەی بەیانەكەی هەیە كە بتوانێت سەربكەوێت بۆ قۆناغی داهاتووی خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا.

لەچوارچێوەی ڕكابەرێتییەكانی قۆناغی هەشتی خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا، لەیاریگای ئەلیانز ئارینا یانەی پاریس سان جێرمان بەئەنجامی 3-2 لەبایرن میونخی بردەوە.

ئۆلیڤەر كان ڤیدیۆیەكی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوكردەوەو وتی:"ئەمە تۆپی پێیە، سەردەكەویت‌و شكستدەهێنێت، یانەی پاریس سان جێرمان یانەیەكی چالاكە".

كان وتی:"بەڵام ئێمە بایرن میونخین، بەئاسانی شكستناهێنین، هێشتا یارییەكمان لەبەردەست ماوە".

یاری داهاتووی ئەو دوو یانەیە لەهەفتەی داهاتوو لەڕۆژی سێشەممه‌ بەڕێوەدەچێت.

ڕەنج ڕەسوڵ