شارپرێس:
ئه‌مرۆ 10/4/2021 له ئه‌نجامى شه‌ڕێك له ناحیه‌ى زاویته‌ى سه‌ر به‌پارێزگاى دهۆك كه‌سێك كوژراو كه‌سێكى تر برینداركرا لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه له لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى زاویته ده‌ستى پێكردوه.
په‌یامنێرى شارپرێس له بادینان ڕایگه‌یاند، لە ئەنجامی شەڕێک لە گوندی بادێ لە ناحیەی زاویتە کەسێک کوژراو گەنجێکیش بریندارکرا.
وتیشى، تەرمی کوژراوەکە گەیەندراوەتە پزیشکی داد‌و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە لەلایە بنکەی پۆلیسی زاویتە و نوسینگەی بەدواداچونی تاوان دەستی پێکردوە.
دوێنێ 9/4/2021 به‌هه‌مان شێوه له گوندێكى سه‌ر به‌ناحیه‌ى پیره‌مه‌گرن له سلێمانى به‌هۆى شه‌ڕێكه‌وه كه‌سێك كوژراو پێنج كه‌سى تر برینداركرا، حكومه‌تى هه‌رێم تا ئێستا هیچ پلانێكى نیه بۆ نه‌هێشتنى دیارده‌ى چه‌كدارى لاى هاووڵاتیان له‌هه‌رێمى كوردستان.
ئ.ق