شارپرێس:
عەبدوڵا مەلا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "وەرگرتنی دەرزی ڤاکسینی کۆرونا رۆژوو ناشکێنێت لەبەر ئەوی ناچێتە چێوەی خواردن و خواردنەوە".
له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا عه‌بدوڵڵا وه‌یسی وتویه‌تی، "هەر کات وەرگری ڤاکسین هەستی بە بێتاقەتی و تێکچوون کرد، ئاساییە رۆژووەکەی بشکێنێت و دواتر قەزای بکاتەوە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتیكدایه به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواده‌كه‌ن، هاووڵاتیان به‌ده‌م پڕۆسه‌ی خۆكوتان به ڤاكسینی كۆرۆناوه بچن، به‌ڵام پێشوازیی هاوڵاتییان له ڤاكسینه‌كه له‌ئاستێكی نزمدایه.