شارپرێس:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕژێمی پێشووی عێراق به‌رپرسیاری یه‌كه‌می تاوانی ئه‌نفاله، به‌ڵام ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه به‌بێ چاوساغی‌و هاوكاری جاشه كورده‌كانی ساڵی 1988 ئه‌نجامنه‌ده‌درا، له‌م ڕاپۆرته‌دا چه‌ند دیوێكی شاراوه‌ی به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی قۆناغی یه‌ك-ی ئه‌نفال ده‌خه‌ینه ڕوو.
هێرشه‌كانی ئه‌نفال
له‌پێش ده‌ستپێكردنی هێرشی سوپای عێراق بۆسه‌ر پێشمه‌رگه، پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌رچاوه تایبه‌تییه‌كانی خۆیانه‌وه هه‌واڵیان پێگه‌یشتبوو، كه عێراق له‌ڕێگه‌ی ئاگاداری ئیستیخباراتی خۆیه‌وه دڵنیابووه له‌وه‌ی ئێران توانای هێرشی گه‌وره‌ی نه‌ماوه، نیازی هیچ هێرشێكی گه‌وره‌ی نیه، بۆیه ئه‌وان ئه‌توانن به‌بێ ترس به‌شێكی هێزه‌كانیان له‌جه‌بهه‌كانی عێراق-ئێران بكشێننه‌وه، په‌لاماری باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بده‌ن.
هێرشه‌كه‌ی ڕێگه‌ی دوكان‌و ساته‌وه‌ختێكی چاره‌نوسساز بۆ ئه‌نفال
هێزه‌كانی یه‌كێتی بۆ په‌كخستنی هێرشه‌كانی عێراق زنجیره‌یه‌ك چالاكییان له‌سه‌ر ڕێگه گشتییه‌كان ئه‌نجامدا، له‌نێو ئه‌و هێرشانه‌شدا یه‌كێكیان له‌هه‌موویان گرنگتر بوو.
هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ چه‌ند قائید فه‌یله‌ق‌و قائید فیرقه‌یه‌ك، كه بڕیاری داڕشتنی نه‌خشه‌ی هێرشه‌كه‌و داڕشتنی دوا دێڕه‌كانی نه‌خشه‌ی ئه‌نفالیان له‌ئه‌ستۆ بوو، سه‌ردانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی ده‌كه‌ن، پێشمه‌رگه بۆسه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هێزه مه‌ترسیداره داده‌نێت كه پلانی یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین تاوانه‌كانی مێژویان به‌رامبه‌ر به كورد داڕشتبوو.
له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دووكان، پێشوه‌خت پێشمه‌رگه ئاگاداری جموجوڵی ئه‌و به‌رپرسه باڵایانه‌ی عێراق ده‌بێت، چونكه سه‌رجه‌م به‌رپرسه‌كان له‌پله‌ی باڵادا بوون هه‌ریه‌كه‌یان پاسه‌وانی تایبه‌تی خۆی له‌گه‌ڵدا بو و هێزه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕێك ده‌ڕۆیشتن.
ئه‌و جاشه‌ی به‌رپرسه عێراقیه‌كان‌و پلانی ئه‌نفالی پاراست
كاروانی سه‌ره‌تای ئۆتۆمبێلی به‌رپرسه عێراقییه‌كان له‌بۆسه‌كه‌ی پێشمه‌رگه نزیكده‌بنه‌وه له‌و كاته‌دا جاشێك به‌ڕاكردن به‌ره‌و ئۆتۆمبێلی به‌رپرسه عێراقیه‌كان ده‌چێت‌و ده‌ڵێ:"نزیكه‌ی 50 موخه‌ریب بۆسه‌یان بۆداناون بگه‌ڕێنه‌وه".
ئه‌فسه‌ره‌كه تا ئاگاداری كاروانه‌كه ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه به‌رایی هێزه‌كه ده‌گاته نێو بۆسه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، له‌و هێرشه‌دا چه‌ند سه‌ربازێكی عێراقی ده‌كوژرێن‌و بارهه‌ڵگرێكیش ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
"ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رپرسه عێراقیانه بكوژرانایه ئه‌نفال ڕوینه‌ده‌دا"
نزار خه‌زره‌جی، سه‌رۆك ئه‌ركانی ئه‌وكاته‌ی سوپای عێراق له‌دانپێدانانێكدا باس له‌و هێرشه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دووكان ده‌كات‌و ده‌ڵێ:"ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه بكه‌وتنایه‌ته نێو بۆسه‌كه‌ی پێشمه‌رگه، له‌وانه‌بوو نه‌خشه‌ی ئه‌نفالی یه‌ك به‌كوشتنی ئه‌و به‌رپرسانه به‌ته‌واوی په‌كی بكه‌وتایه".
تارق عه‌زیز بۆ كورد: دوای شه‌ڕی ئێران سه‌دان هه‌زار كه‌ستان لێده‌كوژین
تاریق عه‌زیز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس جیاواز له‌هه‌ر به‌رپرسێكی دیكه‌ی عێراق به‌ئاشكرا نیازی ڕژێمه‌كه‌ی بۆ هێرشی به‌رفراوان‌و گه‌وره‌ی بۆسه‌ر كورد ئاشكراكردوه‌و به كورد ده‌ڵێ:"هه‌موو دنیا له‌به‌رامبه‌ر ئێران پشتیوانیمان لێده‌كات بۆیه ئێمه ناڕوخێین، وه‌رن به‌رله‌وه‌ی شه‌ڕ ته‌واو ببێ ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ڕێكنه‌كه‌ون له‌گه‌ڵمان، ئه‌وا دوای شه‌ڕی ئێران ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه‌ی هه‌مانه دێنه سه‌ر ئێوه‌و ئه‌وكاته ده‌یان هه‌زار كه‌ستان لێده‌كوژرێت‌و له‌ناوتان ده‌به‌ین".
سه‌رچاوه:
خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌دا، نوسینی (نه‌وشیروان مسته‌فا)
دۆكیۆمێنته‌كانی تایبه‌ت به‌تاوانی ئه‌نفال