شارپرێس:
له‌ناوچه‌ى تانجه‌رۆى سلێمانى كارگه‌یه‌كى ئاسن ته‌قیه‌وه‌و بەڕێوه‌بەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای ته‌ندروستیش ژماره (122) زانیارى زیاتر له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، كه‌مێك پێش ئێستا، كارگه‌یه‌كى ئاسن له‌ناوچه‌ى تانجه‌رۆى سلێمانى ته‌قیوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه سامان نادر بەڕێوه‌ری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای ته‌ندروستى ژماره (122) هه‌واڵه‌كه‌ى بۆ شارپرێس پشتڕاستكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "کارگەیەکی ئاسن لەناوچەی تانجەرۆ تەقیوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "تائێستا ئه‌وه‌نده‌ى تیمه‌كانمان چونه‌ته شوێنى ڕوداوه‌كه بۆمان ئاشكرابوه بەو هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ى كارگه‌یه‌وه کەسێک گیانی لەدەستداوه‌و سیانى دیكه‌ش بریندارن كه برینى سه‌رجه‌میان زۆر سه‌خته".
شارپرێس زانیارى وردى ده‌ستكه‌وتوه، سه‌رجه‌م قوربانیه‌كان عه‌ره‌بن‌و له‌و كارگه‌یه كرێكاریان كردوه كه ئه‌و كارگه‌یه‌ش ئاسن‌و پارچه‌ى ئاسن كۆده‌كاته‌وه‌و دواتر ده‌یتوێنێته‌وه‌و ده‌یكات به‌شیش بیناسازیی.
سه‌باره‌ت به‌هۆكارى ڕوداوه‌كه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى بۆ شارپرێس باسى له‌وه‌كرد، ئه‌و كارگه‌یه ئاسن‌و پارچه ئاسن كۆده‌كاته‌وه‌و ده‌یتوێنێته‌وه، هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ش ئه‌وه‌بوه كه چه‌ند گوله تۆپێك به‌بێ ئه‌وه‌ى پوچه‌ڵبكرێنه‌وه، هه‌وڵدراوه كۆبكرێنه‌وه‌و ئاماده‌بكرێن بۆ تواندنه‌وه‌و دواتر ته‌قیوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى وته‌ى شایه‌تحاڵانى ناوچه‌كه‌ش، ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزبوه، له‌ته‌واوى تانجه‌رۆ بیستراوه.
ش.هـ