ڕێنمایی خۆراکیی بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە لە مانگی رەمەزاندا

تەندروستی

26/04/2021‌ 563 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی راپۆرتێکی پێگەی " بۆڵد سکای" تایبەتمەند بە بواری تەندوروستیی، رۆژووگرتن کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر تەندوروستیی جەستە هەیە، بەشێوەیەک دەبێتە هۆی کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ و شەکر لە خوێندا، ئەوە جگە لەدابەزاندنی کێشی جەستە و هەوکردنەکان و زیادبوونی پرۆسەی جێگرەوەی خۆراکیی.

پزیشکان جەخت دەکەنەوە لەسەر ئەوەی دەکرێت لەگەڵ بوونی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەشێوەیەکی سەلامەت بەرۆژوو بین، ئەویش بەپەیرەوکردنی سیستەمێکی خۆراکیی تەندوروست کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە، بەتایبەت لای ئەوکەسانەی بەدەست نەخۆشییە درێژخایانەکانەوە دەناڵێنن.

پێگەکە لەراپۆرتەکەیدا کۆمەڵێک ڕێنمایی بنەرەتیی خستتەڕوو کە دەکرێت لەکاتی بەرۆژووبووندا پەیڕەوی لێبکرێت و بەهۆیەوە سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز بکرێت.

بەردەوامبوون لەسەر خواردنی ژەمی پارشێو، لەبەرئەوەی خواردنی هەردوو ژەمی پارشێو و بەربانگ سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکەن و پرۆسەی هەرسکردن باشدەکەن.

دوورکەوتنەوە لەخواردنە سوورەوەکراوەکان، لەبەرئەوەی برێکی زۆر لە چەورییە گۆڕاوەکانیان تێدایە کە کاریگەرییەکی خراپ دەکاتە سەر تەندوروستیی کۆئەندامی هەرس و دڵ و لوولەکانی خوێن.

زۆرتر خواردنی شلەمەنییەکانی وەک شەربەتە سرووشتییەکان و چای سەوز، جگە لەخواردنەوەی ٢ لیتر ئاو کە دەکاتە ٨ بۆ ٩ پەرداخ ئاو.

خواردنی ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆر ریشاڵ و کاربۆهیدرایتە ئاڵۆزەکانی تێدایە، وەک برنجی بۆر و پەتاتەی کوڵاو ونانی گەنمی بۆر و پاقلە و شۆڤان.

کەمکردنەوەی بەکاربردنی شەکر، بەشێوەیەک رۆژانە لە چوار کەوچکی گەورە زیاتر نەخورێت، لەبەرئەوەی توانای خانە بەرگرییەکانی جەستە لاواز دەکات.
گرنگیدان بەخواردنی سەوزە و میوەکانی وەک شوتی و پرتەقاڵ.

گرنگیدان بە خەوتنی ڕۆژانە لانیکەم هەشت کاتژمێر خەوتن پێویستە.

جەختکردنەوە لە خواردنی ژەمی هاوسەنگ، بێ کەمخۆریی و زیادەڕەویکردن لە خواردن.