شارپرێس:
بەگوێرەی پێگەی پزیشکی "کلیڤلاند کلینیک" لەڕاپۆرتی ساڵی 2018ى ناوەندی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانو پێشگریکردن لێی لەئەمریکا دەرکەوتووە بەتێکڕایی بەرزی باڵای ئافرەتانی ئەمریکا ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان 20 ساڵی بۆسەرەوەیە بریتییە لە 164 سانتیمەتر بووە.
پێنوێنی قەبارەی جەستە (BMI) یەکێکە لەڕێگا ستانداردەکان بۆ زانینی کێشی نۆرماڵی جەستە بەپێی باڵا کە تێیدا بەرزیو کێشی کەسەکە هەژماردەکرێت، ئەم شێوازە پێوەرێکی یەکگرتووەو بەسەر هەموو کەسانی پێگەیشتوودا جێبەجێدەکرێت، تەنانەت لەگەڵ جیاوازیی بەرزیو کێشو جۆری جەستەکاندا.
پێوەری پێنوێنی قەبارەی جەستە بۆ پێگەیشتووان بەمجۆرەیە:
لە18 کەمتر: کێشی کەمە
18 بۆ 25: کێشێکی ئاساییە
25 بۆ 30: کێشی زیادە
30 بۆ 40: قەڵەوە
سەروو 40: زۆر قەڵەوە
دەبێت ئەوە بزانرێت کە ئەو ژمارانە تەنها مەزەندەن، بەوپێیەی جەستەی هەرکەسێک خۆی لەخۆیدا ناوازەیەو لەهی هەموو کەس جیاوازە، لەگەڵ چەند فاکتەرێکی تری وەک قەبارەی ماسولکە ڕەنگە کاریگەریی لەسەر پێنوێنی BMI هەبێتو بشێوێنێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی