شارپرێس:
بەگوێرەی پێگەی WABetaInfoی تایبەتمەند بەهەواڵە تەکنیکییەکان، ئەپی واتساپ خۆی ئامادەدەکات بۆئەوەی تایبەتمەندییەکی نوێی تایبەت بەسڕینەوەی خۆبەخۆی نامەکان بەگەڕبخات، بەشێوەیەک لەدوای تێپەڕبوونی 24 کاتژمێر لەناردنی نامەکە، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بژاردەی سڕینەوەی نامەکان دەخاتە بەردەم بەکارهێنەر.
باس لەوەشکراوە، ئەم تایبەتمەندییە بۆ چاتی تاکو چاتی گرووپیش بەردەستدەبێت.
هەربەگوێرەی پێگەکە، لەئێستادا دەکرێت لەڕێگای ڕێکخستنەکانی ئەپەکەوە بەشێوەیەکی خودکار نامەکانی نێرەرو وەرگر لەدوای حهوت ڕۆژ بسڕدرێنەوە.
پێگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم تایبەتمەندییە نوێیە هێشتا لەقۆناغی پەرەپێدانو ئەزموونیدایەو لەئەپدەیتی نوێدا لەسەر سیستەمەکانی ئەندرۆیدو ئای ئۆ ئێسو کۆمپیوتەری دیسکتۆپدا دەردەکەوێت.
و: ئاکۆ ئاڵی