شارپرێس:
ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، لەوانە نەخۆشانی گورچیلە، دەبێت لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا چاودێرییەکی تایبەتی باری تەندروستییان بکەن.
لەوچوارچێوەیەدا وەزارەتی تەندرووستیی میسر لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ ئەوکەسانە دەرکردووە کە نەخۆشیی گورچیلەیان هەیەو دەیانەوێت لەمانگی ڕەمەزانیشدا بەڕۆژووبن.
لەیەکێک لەڕێنماییەکاندا باس لەوەکراوە، دەبێت ئەوکەسانە لەدوای شکاندنی رۆژووەکانیان، شلەی ناشەکرییو میوەو سەوزەی نوێ بخۆن.
وەزارەتەکە هۆشداریداوە لەوەی، لەماوەی نێوان ژەمی بەربانگو پارشێودا بڕی پێویست ئاو نەخورێتەوە، لەبەرئەوەی کەمی ئاو لەجەستەدا زیان بەگورچیلەکان دەگەیەنێت.
لەبەشێکی تری ڕێنماییەکاندا هانی نەخۆشانی گورچیلەیداوە لەبارەی ئەو بڕە شلەی دەبێت لەماوەی کاتژمێرەکانی دوای بەربانگ دەبێت بیخۆنەوە، پێویستە ڕاوێژ بەپزیشکێکی پسپۆڕ بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوکەسانەی نەخۆشیی گورچیلەیان هەیە لەهەموو چینەکانی تر بەهۆی بەرۆژووبوونەوە مەترسیان دەکەوێتەسەر، بۆیە لەبارەی بەرۆژووبوونو نەبوونەوە دەبێت ڕاوێژ بەپزیشکی پسپۆڕ بکەن.
و: ئاکۆ ئاڵی