شارپرێس:
لەڕووداوێكدا لەشاری پانتا لەویلایەتی بیهاری هیندستان كچێك بەهۆی ڤاكسینی كۆرۆناوە هەڵخەڵەتێنراو دەستدرێژی سێكسی بەكۆمەڵ كرایەسەری.
لەیەكێك لەو ناوەندانەی كە جێگەی مانەوەی نەخۆشەكانی توشبوو بەڤایرۆسی كۆرۆنایه، دوو پیاو بەبیانوی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا كچێكیان هەڵخەڵەتاندووە كە تەمەنی نەگەیشتووە بە18 ساڵ.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلى بهریتانى نوسیویەتی:"دوو پیاوەكە ناویان ڕۆكیو مۆنتۆیە، كچەكەیان بۆ ماڵێك لەشوێنێكی دوور بردووەو دەستدرێژی سێكسیان كردووەتەوە سەری".
پۆلیسی شارەكە وتویهتى:"كچەكە دەستو پێیەكانی بەزنجیر بەستراونەتەوە، پاشان لەلایەن دوو پیاوەكەوە دەستدرێژی كراوەتە سەری".
دواتر كچەكە توانیویەتی زنجیرەكانی بكاتەوەوهەڵبێت، ڕووداوەكەی بۆ ماڵی خۆیان باسكردووە، پەیوەندیان بەپۆلیسەوە كردووەو دوو تاوانبارەكە دەستگیركراون.
هیندستان بەدەست بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبون بهكۆرۆناوە دەناڵێنێت، تائێستا 19.1 ملیۆن توشبوو هەیەو تەنها لە24 كاتژمێری ڕابردووشدا 400 ههزار كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون.
ڕەنج ڕەسوڵ