بە 60 هەزار هەنگ ئەمەریکییەک دەکوژن

هەمەڕەنگ

02/05/2021‌ 356 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی، هاوڵاتییەکەی ئەمەریکی تەمەن ٧٠ ساڵ، لەکاتی سەقاڵبوونی بەگیابڕینەوەی مالەکەیان لەلایەن هەزاران هەنگەوە پەلامار دەدرێت، هەرچەند هاوسەرەکەی دەیگەیەنێتە نەخۆشخانە، بەڵام ناتوانرێت گیانی رزگار بکرێت.

رۆژنامە بەریتانییەکە باسی لەوەکردووە کە تۆماس هیکس لەکاتی گیابڕینەوەی مالەکەیان کە لە نزیک دەریاچەی هوبارد کریک لە هەرێمی ستیڤنز لە تەکساس، لەلایەن ٦٠ هەزار مێشەنگوینەوە پەلامار دەدرێت و پێوەی دەدرێت.

باس لەوەکراوە کە لەدوای پێوەدانی لەلایەن هەنگەکانەوە، تۆماس تووشی سەکتەی دڵ دەبێت، بەڵام دوای ئەوەی فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەکە بەهۆی جلوبەرگەکانیانەوە هاوکاری هاوسەری تۆماس دەکەن دەتوانن لە ماڵ بیهێننە دەرەوە بیگەیەننە نەخۆشخانە.

هاوسەرەکەی "زۆنی" دەڵێت پێیش رووداوەکە چوومە دەرەوە بۆ شتکڕین، بەڵام پێموت: ئازیزم مەچووە بەشی پشتەوەی ماڵەوە لەبەرئەوەی هەنگەکان گەڕاونەتەوە بۆ شوێنەکە، ئەویش وتی : ناچم بەڵێن بێت.

کاتێک زۆنی دەگەڕێتەوە بۆماڵ، گوێی لە هاوار و ناڵەی هاوسەرەکەیەتی و دەبینێت پشتی بە هەنگ داپۆشراوە، وتوشیەتی: تەنانەت لەبەرزۆری مێشەکان نەمدەتوانی پشت و سەری ببینم.

باسی لەوەشکردووە کە پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە کردووە و لەوێش کاری بوژاندنەوەی دڵ و سییەکانی بۆکراوە، بەڵام دواتر لەلایەن پزیشکەکانەوە پێیان راگەیاندووە کە تۆماس کۆچی دوایی کردووە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی