جیابونەوەی بیل گەیتس‌و هاوسەرەكەی دوەم گەورەترین جیابوونەوەی داراییە

هەمەڕەنگ

04/05/2021‌ 821 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جیابوونەوەی بیل گەیتس لەملیندای هاوسەری دووەم گەورەترین جیابوونەوەی داراییە لەمێژوودا، گەورەترین جیابوونەوە، جیابوونەوەی جیف بیزۆس بوو لەماكێنزی هاوژینی لەناوەڕاستی ساڵی 2019.

داهاتی بنەماڵەی گەیتس بە130 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، بەچوارەم دەوڵەمەنترین پیاوی جیهان دەناسرێت لەپاش بیزۆس‌و ئیلۆن مەسك‌و بێرنارد ئارنۆی فەڕەنسییەوە دێت.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی نوسیویەتی، "ئیمپراتۆرییەتی گەیتس لەچەندین كۆشك‌و چەندین ئۆتۆمبێل لەوانە پۆرشێك بەنرخی‌و ملیۆن دۆلارو چەند كارێكی هونەری لیۆناردۆ داڤینشی كە نرخەكانیان 30 ملیۆن دۆلارە لەگەڵ چەند فڕۆكەیەك پێكدێت".

بنەماڵەی گەیتس چەندین كۆشكی فراوانی لەسەرجەم ویلایەتەكان هەیە، گرنگترینیان ماڵی سەرەكییە لەواشنتۆن، فراوانییەكەی 66 هەزار مەتر چوارگۆشەیەو تێچووی كۆشكەكە 63 ملیۆن دۆلار بوو، لەئێستادا بە125 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

كۆشكەكە دەفتەرێكی تێبینییەكانی لیۆناردۆ داڤنشی تێدایە كە بیل گەیتس لەساڵی 1994 لەزیادكردنێكی ئاشكرادا بەنرخی 30 ملیۆن دۆلار كڕیویەتی.

بەدەر لەكۆشك، گەیتس خاوەنی زەوییەكی كشتوكاڵییە لەویلینگتۆنی ویلایەتی فلۆریدا كە بە59 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، هەروەها زەوییەكی تری كشتوكاڵیی لەوایۆمگ هەیە نرخەكەی فراوانییەكەی 492 دۆنمەو لەساڵی 2009 بەنرخی نۆ ملیۆن دۆلار كڕیویەتی.

ئەم دوو هاوسەرە دوو كۆشكی تریان لەكالیفۆرنیا هەیە، كە لەساڵی 2014و 2020 بەنرخەكانی 18 ملیۆن دۆلارو 43 ملیۆن دۆلار كڕیویانن.

گەیتس خاوەنی گەورەترین زەوی كشتوكاڵییە لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، زەوییەكانی 242 هەزار دۆنم لەسەرتاسەری ویلایەتەكانی ئەمریكا پێكدەهێنن، تائێستاش ڕوون نییە كە بۆچی گەیتس بەم ڕادەیە گرنگی بەكشتوكاڵ دەدات.

یەكێكی تر لەو شتانەی كە گەیتس خاوەندارێتی دەكات ئۆتۆمبێلە، گەیتس خاوەنی چەندین ئۆتۆمبێلی جیاوازە لەوانە، پۆرش 930 تۆربۆ، جاكوار ئێكس جی 6، فیراری 348، كۆتا ئۆتۆمبێل كە گەیتس كڕیبێتی ئۆتۆمبێلێكی كارەبایی جۆری پۆرش تایگانە.

هەروەها گەیتس خاوەنی چەند فڕۆكەو هێلیكۆپتەرێكی تایبەتە، لەوانە، فڕۆكەی گولف ستریم ئی ئاڕ 650 كە نرخەكەی 65 ملیۆن دۆلارە، دوو فڕۆكەی تری جۆری بۆمبارد چالنجەری 350ی هەیە.

ڕەنج ڕەسوڵ