شارپرێس:
سكرتێرى حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان ئاشكرایده‌كات، هه‌ڵبژاردنه‌كان ناتوانن عێراق بخه‌نه‌وه سه‌ر ڕێگه‌ى خۆیی، ده‌ڵێت:"هه‌ڵبژاردنه‌كان چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عێراق ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌رنامه‌و سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردن وڵات پێشده‌خات"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "میكانیزمى كاركردنى مه‌له‌سه‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
دواى كۆبونه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سكرتێرى حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان، محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ئاماژه‌ى به‌ئه‌گه‌رى هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ى عێراق كرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، "هه‌ڵبژاردنه‌كان چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عێراق ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌رنامه‌و سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردن وڵات پێشده‌خات نه‌ك هه‌ڵبژاردن".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "سه‌ردانى ئه‌مڕۆ وه‌فدى باڵاى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم به‌ره‌نجامى كۆبونه‌وه‌كانى ڕابردوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و به‌تایبه‌تیش قسه‌كردن له‌سه‌ر پرسى ڕه‌شنوسى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان".
ته‌ئكیدیكرده‌وه، "دواى ئه‌و گه‌ڕى سه‌ردانانه‌ى له‌ئێستادا ده‌ستیان پێكردوه، كاتێك بۆ كۆبونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان داده‌نرێت‌و جارێكى دیكه له‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كۆده‌بینه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له‌كۆبونه‌وه‌ى پێشوش باسكراوه، ئه‌مڕۆش جارێكى دیكه جه‌ختكرایه‌وه، میكانیزمى كاركردنى مه‌له‌سه‌ى ده‌ستور ده‌ستپێده‌كاته‌وه".