چۆن پارتی و یەکێتی دامەرزاوەکانی دادوەریان لە نێوان خۆیاندا دابەشکردوە؟

کوردستان

09/05/2021‌ 903 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عەلی حەمە ساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان دەڵێت"پارتی، سەرۆکی دامەزراوە دادوەریەکانی بردوە، دەڵێ: دادگا سەربەخۆیەو نابێت کەس تەداخول بکات، یەکێتی، خۆی "ڕێککەوتنی ڕەشی" بۆ بەحیزبیکردنی دادگاکان کردووەو ھەر خۆی ھەر پێنج سەرۆکی دامەزراوە داوەریەکەی داوە بە پارتی ئێستاش دەڵێ: پێویستە دادگا سەربەخۆ بێت".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوە دەکات ناکرێت ئەوانەی خۆیان بەم شێوە دادگاکانیان بە حیزبی کردوە، نەسیحەت و پەیامەکانیان باسی سەربەخۆی بێت، کێ باوەڕی بە سەربەخۆی دادگا ھەیە با کاربکات بۆ کۆتایی ئەم حیزب حیزبێنەو پشک پشکێنە.

عەلی حەمە ساڵح بەم شێوەیە دابەشکاری پۆستەکان رووندەکاتەوە:

یەکەم:

داگای پێداچونەوە (تەمیز)
لە چواردە دادوەر پێکدێت
سەرۆک ( پارتی) دوو جێگری ھەیە یەک پارتی و یەک یەکێتی...
لە ١٢ی ٦ ی ٢٠١٨ ەدا، پارتی و یەکێتی پێنج بە پێنج بۆ پارتی و یەکێتی لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دابەشیان کرد..
لەگەڵ داوەر ڕزگار محممەد ئەمین(ناڵێم حیزب دایناوە)
دووەم:

ئەنجومەنی داوەری
لە نۆ ئەندام پێکدێت
سەرۆک پارتیەو دوو جێگری ھەیە، یەکیان "پارتی" و ئەوی دیکە "یەکێتی" .( ھەمان سەرۆک و جێگری تەمیزن)
سەرۆکی داواکاری گشتی" پارتی" و سەرۆکی سەرپەرشتاری دادوەری "پارتی"..
چوار ئەندامی دادگای تێھەڵچونەوە(ئستئناف) کە دوانیان"پارتی" و دوانیان" یەکێتی"
سێیەم:

ئەنجومەنی شورا..
لە پازدە کەس پێکدێت و سەرۆک "پارتیە"، پێشتر لەسەری یەکێتی ئەژماردەکرا، کە بوە ئەندامی تەمیز جێگرەکەی ڕۆشتە جێگای..
چوارەم:

سەرۆکی داواکاری گشتی" پارتی"
پێنجەم:

سەرۆکی سەرپەرشتاری دادوەری "پارتی"
دادگای تێھەڵچونەوە( ئستئناف)
سەرۆکی سلێمانی " یەکێتی"
سەرۆکی گەرمیان" یەکێتی"
سەرۆکی ھەولێر " پارتی"
سەرۆکی دھۆک " پارتی"
-" پارتی" سەرۆکی دادگای پێداچونەوەو سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆکی داواکاری گشتی و سەرۆکی ئەنجومەنی شوراو و سەرۆکی سەرپەرشتاری دادوەری لەلایەو یەکێتی ھیچ سەرۆکێکی لەلانیەو ڕازیشە!
-لە ئەنجومەنی داداوەری و تەمیز، پارتی زۆرینەیەو یەکێتی بە کەمینەو ڕازیە..
-لە دادگاکانی تێھەڵچونەوە ھەریکەو سەرۆکی زۆنی خۆی لایە..
س.هـ