ئۆباما بۆ هاوڕێ سەگەکەی چی دەڵێت؟

هەمەڕەنگ

09/05/2021‌ 479 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

باراک ئۆباما سەرۆکی هەشت ساڵی ڕابردووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ مردنی سەگەکەی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ئۆباما لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، لەو کاتەی هەڵبژێردراین بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا "پۆ"مان کڕی، بۆ ماوەی دە ساڵ لە خۆشی و ناڕەحەتییەکان لەگەڵ خێزانەکەمان ژیا.

نوسیویەتی، پۆ لە ڕۆژە باش و خراپەکانی کۆشکی سپی هاوڕێمان بوو، خاوەنی وەڕینێکی بەرز بوو، بەڵام پەلاماری نەدەدا، منداڵانی خۆشدەویست و ئەوانیش خۆشیاندەویست، خاوەنی قژێکی درێژ بوو، ئێواران لە دەوری خوانەکە لەگەڵمان دادەنیشت.

لە کۆتاییدا نوسیویەتی، بوونی تۆ زۆر لەوە پێویستتر بوو کە پێشبینیمان دەکرد، ماڵئاوا هاوڕێی خۆشەویستم.