شارپرێس:
سه‌رۆكى توركیا له‌لایه‌ك شینى سته‌ملێكراوى بۆ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ده‌كات‌و هێرشده‌كاته‌سه‌ر سه‌رۆكى ئه‌مریكاو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بایدن دەستی بەخوێنی فەڵەستینییەکان سورە"، له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ خۆنزیككردنه‌وه له‌ئیسرائیل دەیان ملیۆن دۆلاری داوەتە لۆبی جولەکە لەئەمریکا، په‌رله‌مانتارێكى جه‌هه‌په ڕوو له‌ئه‌ردۆغان ده‌كات‌و ده‌ڵێت:"شەرم لەخۆتان ناکەن، لەداهاتی گەلی تورکیا ئه‌و پاره‌یه‌تان داوەتە گروپەکانی لۆبی جولەکە".
ئه‌ردۆغان هێرشكاره یان به‌رگریكار
لەکاتێکدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا خۆی وەک پشتیوانیکەری پرسی فەڵەستینییەکان پیشاندەدات‌و بەردەوام لەمیدیاکانەوە هێرشدەکاتەسەر ئیسرائیل، بەڵام بەپێی بەڵگەنامەیەک دەرکەوتووە کە ئەردۆغان بۆ خۆنزیککردنەوە لەو وڵاتە، دەیان ملیۆن دۆلاری لەلۆبیکردندا خەرجکردووە.
په‌رله‌مانتارێكى جه‌هه‌په بۆمبه‌كه ده‌ته‌قێنێته‌وه
ئەیکوت ئەردۆغدو پەڕلەمانتاری پارتی گەلی کۆماری (جه‌هه‌په) لەتویتێکدا کە لەهەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردۆتەوە بۆمبه‌كه‌ى ته‌قانده‌وه‌و بەڵگەنامەیەکی ئاشکراکرد، بەپێی ئەوە ده‌رده‌كه‌وێت حکومەتی پارتی داد‌و گەشەپێدان (ئاكپارتى) بەسەرۆکایەتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، لەپێناو ڕازیکردنی تەلئەبیب بەوەی تورکیا هاوپەیمانی ئەو وڵاتەیە، 65 ملیۆن دۆلاری لەلۆبی جولەکە لەئەمریکا خەرجکردووە.
ئەردۆغدو ڕویکرده ئاڵتون‌و ئه‌مه‌ى وت...
لەتویتەکەیدا ئەردۆغدو ڕویکردۆتە فەخرەدین ئاڵتون سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لەسەرۆکایەتیی تورکیا‌و دەڵێت:"ئەو بەڵگەنامانە دەریدەخەن کە لەگەڵ لۆبی جولەکە لەئەمریکا ڕێککەوتنت کردوە، دەرکەوتووە ئێوە دۆستی جولەکەو هاوپەیمانی ئیسرائیلن، بەوپێیەی رێککەوتنەکە گروپەکانی لۆبی جولەکە لەئەمریکا، لەجیاتی ئێوە چاویان بەسەرکردە ئیسرائیلییەکان دەکەوێت‌و هەوڵی نزیککردنەوەی ئێوەو ئیسرائیل دەدەن".
لەبەشێکی تری تویتەکەدا هاتووە، "لەداهاتی گەلی تورکیا، 65 ملیۆن دۆلارتان داوەتە گرووپەکانی لۆبی جولەکە لەئەمریکا تاوەکو لەئیسرائیلتان نزیکبکەنەوە".
"شه‌رم له‌خۆتان ناكه‌ن"
دەشڵێت:"شەرم لەخۆتان ناکەن، بۆچی وەڵامنادەنەوە کە ئایا ئەو بەڵگەنامانە ڕاستین یان نا؟، بەدڵنیاییه‌وه ڕاستین بۆیە خۆتان لەوەڵامدانەوەی بێندەنگ کردووە".
هێرشه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان بۆسه‌ر بایدن
ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه به‌رگریكردن بوو له‌لۆبیكردنى جوله‌كه له‌ئه‌مریكا، به‌ڵام له‌لایه‌كى تریشه‌وه سەرۆک کۆماری تورکیا هێرشی توندیكردۆته‌سه‌ر سەرۆکی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو دەڵێت، "بایدن دەستی بەخوێنی فەڵەستینییەکان سورە".
په‌یوه‌ندیه‌كان له‌چ ئاستێكدان
هەرچەندە پەیوەندییەکانی ئەمریکاو تورکیا لەئێستادا لەوپەڕی خراپیدایە، بەڵام هێرشکانی ئیسرائیل بۆسەر فەڵەستین گەڕێکی دیکەی ناکۆکیی لەنێوان هەردوو وڵات دروستکردووە، لەنوێترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، "بەهۆی پاڵپشتییەکانی بایدن بۆ ئیسرائیل، سەرۆکی ئەمریکا دەستی بەخوێنی فەڵەستینییەکان سورە".
ئەردۆغان زمانی قسەکانی بەڕووی سەرۆکی ئەمریکا توندتر کردەوەو وتی:"بایدن هاوکاریی سەربازیی ئیسرائیل دەکات‌و لەدوایشدا دێت باسی ئاشتی دەکات، هەموو پاڵپشتییەکی سەربازی‌و سیاسیی لەپێناو ئازادکردنی قودس‌و پاراستنی فەڵەستینییەکان پێشکەشدەکەین".