شارپرێس:
سكرتێرى حزبى شیوعى كوردستان له دیمانه‌یه‌كى شارپرێس باس لهههڵوێستى حزبه‌كه‌ى له‌باره‌ى ده‌ستورو دۆخى ئێستاى لایه‌نه‌سیاسیه‌كان و هه‌نگاوه‌كانى دوباره ئاماده‌كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
كاوه مه‌حمود سكرتێرى حزبى شیوعى كوردستان ڕایگه‌یاند، دۆخى نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌كان به‌تایبه‌ت دۆخى نێوان حزبه حوكمڕانه‌كان باش نیه و ئه‌مه‌ش كارى له‌سه‌ر ره‌وشى گشتى كردوه‌و هه‌ندێك بابه‌ت دێته پێشه‌وه بابه‌تى گرنگن به‌ڵام به ئه‌قڵیه‌تى پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ى ده‌ستوره‌وه كاوه مه‌حمود ده‌ڵێت، بینه‌ر كاتێك لێدوانى سه‌ركرده‌كان ده‌بینێت ده‌زانێت كه به‌م عه‌قڵیه‌ته‌وه ئه‌وانه ده‌ستوریان ناوێت، وه‌ك حزبه‌كه‌یان پێیان وایه له‌ساڵى 2005 ده‌ستور نوسرا له‌عێراق، عێراق دۆخى له ئێستاى هه‌رێم ناههموارتربوو، ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ى پێشتر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ دهستوركردوه هه‌مان مامهڵهدهكهنهوه ئێستا ده‌ستور ده‌كه‌نه مامه‌ڵه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن.
سكرتێرى حزبى شیوعى كوردستان به‌مجۆره بۆچونى حزبه‌كه‌ى له‌باره‌ى ده‌ستور ده‌خاته‌ڕوو ده‌ڵێت: حزبه ئیسلامیه‌كان داواى ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌ستورى هه‌رێم هاوشێوه‌ى ده‌ستورى عێراق بێت به‌تایبه‌ت له‌ماده‌ى دوو پابه‌ندى ده‌ستوره‌كه به شه‌ریعه‌تى ئیسلامى چونكه ئه‌و ماده‌یه گرفت بۆ ده‌ستوره‌كه دروست ده‌كات، پێىوایه: ئه‌گه‌ر ده‌ستورێكى مه‌ده‌نى ، سیكۆلار هه‌بێت هیچ ناكۆكیه‌كى له‌گه‌ڵ ده‌ستورى عێراق نابێت .
كاوه‌مه‌حمود هه‌ر له‌باره‌ى ده‌ستوره‌وه ده‌ڵێت ئه‌و ده‌قه‌ى كێشه‌ى له‌سه‌ربوه پێشنیارى كردوه كه به‌دوو ده‌ق بخرێته به‌رده‌م جه‌ماوه‌رو ئه‌وان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، بهپیچَویستى ده‌زانێت ژنان ڕۆڵیان هه‌بێت له نوسینه‌وه‌ى ده‌ستور.
ناوبراو ئه‌وه‌ش دهخاتهڕوون وه‌ك سێ حزبى چه‌پ چه‌ند پێشنیارێكیان پێشكه‌شى په‌رله‌مان كردوه بۆنوسنى ده‌ستور كاتى خۆیى، وه‌ك حزبى شیوعى پێیان وایه ده‌ستورى سكیۆلار ده‌ستورێكى هاوسه‌نگه‌و ئه‌گه‌ر ده‌ستور سیكۆلارنهبێت نا هاوسه‌نگ ده‌بێت.
له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌ركات بابه‌تى ده‌ستور دێته‌وه بهریاس راسته‌وخۆ لایه‌نه‌سیاسیه‌كان هه‌ریه‌كه‌و ده‌چێته‌وه به‌ره‌یه‌ك و له‌برى ئه‌وه‌ى ده‌ستور ببێته چه‌ترى كۆكهرهوهى ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كان په‌رته‌وازه‌كان په‌رته‌وازه‌تر ده‌كات.
ئ.ق
