شارپرێس:
به‌پێی پێوانه ستاندارده‌كان بۆ پێویستی ئاو، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له‌ڕۆژێكدا پێویستی به200 تا 250 لیتر ئاو هه‌یه‌و ئێستاش چه‌مچه‌ماڵ پێویستی به(60 هه‌زار مه‌تر سێجا) ئاو هه‌یه، به‌ڵام ته‌نها نزیكه‌ی (20 هه‌زار مه‌تر سێجا) ئاوی پێده‌گات، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت:"واته خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ ته‌نها سێیه‌کی بڕی پێویستی ئاویان پێده‌گات!"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "پاره‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یه پاره‌ی ته‌نها سێ ڕۆژ فرۆشتنی نه‌وت‌و 75 ڕۆژی پاره‌ی قاچاخچێتی باشماخه".
عومه‌ر گوڵپى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌وباره‌یه‌وه په‌یامێكى له‌ژێر ناوى (په‌یامێك بۆ ڕزگاركردنی دانیشتووانی چه‌مچه‌ماڵ له‌تینوێتی!) بڵاوكردۆته‌وه.
كێشه‌كه چییه؟
ئه‌و په‌رله‌مانتاره نوسیویه‌تى:"زیاتر له200 هه‌زار هاوڵاتی دانیشتوی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌ده‌ست كه‌می ئاو‌و بێ ئاویه‌وه ده‌ناڵێنن".
چۆن؟
په‌رله‌مانتاره‌كه جه‌ختیكردۆته‌وه، "ته‌نها به‌پاره‌ی قاچاخچێتی دوو مانگ‌و 10 ڕۆژی باشماخ ئه‌توانرێت ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واوبكات كه زیاتر له12 ساڵه هه‌ر به‌ڵێنه (پڕۆژه‌ى ئاوى گۆپته‌په ـ چه‌مچه‌ماڵ)".
قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كه به‌پایته‌ختی شه‌هیدو ئه‌نفال‌و جینۆساید ناسراوه، له‌ئێستادا له‌هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها یه‌ك ڕۆژ بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات ئاو به‌ماڵان ده‌گات یان نۆ ڕۆژ جارێک، له‌گه‌ڵ هه‌ر حاڵه‌تێكی شكانی بۆری یان بڕانی كاره‌با، ئه‌وه تا ماوه‌ی دوو هه‌فته دابه‌شنه‌كردنی ئاو درێژده‌بێته‌وه!
پێوانه ستاندارده‌كات چى ده‌ڵێن بۆ پێویستى ئاو؟
به‌پێی پێوانه ستاندارده‌كان بۆ پێویستی ئاو هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له‌ڕۆژێكدا پێویستی به200 تا 250 لیتر ئاو هه‌یه، سه‌رجه‌م قه‌زاكه‌ش پێویستی به(60 هه‌زار مه‌تر سێجا) هه‌یه، به‌ڵام قه‌زاكه ته‌نها نزیكه‌ی (20 هه‌زار مه‌تر سێجا) ئاوی پێده‌گات، واته خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ ته‌نها سێیه‌کی بڕی پێویستی ئاویان پێ ده‌گات.
له‌و ڕوه‌شه‌وه گوڵپى ده‌ڵێت:"هه‌ربۆیه خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ به‌ناچاری تا‌نكی سه‌ربان‌و به‌رده‌رگایان زیادكردووه تا پێویستیه‌كانیان له‌ئاوی پڕۆژه‌و بیری ماڵانی دراوسێ‌و كڕینی ته‌نكه‌ر پڕبكه‌نه‌وه، له‌ناو قه‌زاكه‌شدا دۆخی هێندێك گه‌ڕه‌ك‌و شوێن خراپتره، وه‌ك ناحیه‌ی شۆڕش، به‌جۆرێك ئه‌وه‌ی ئه‌توانێت به‌ناچاری له‌به‌ر بێ ئاوی‌و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ماڵه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت‌و به‌جێی ده‌هێڵێت".
چاره‌سه‌ر چییه؟
وه‌كو ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسیكردوه، ئاوی زێی بچوك، له‌دووری ته‌نها 50 كیلۆمه‌تره‌وه، به‌ته‌نیشت قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ‌و ناحیه‌ی ته‌كیه‌دا تێده‌په‌ڕێت‌و زیاتر له10 ساڵه به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات به‌ڵێنده‌ده‌ن ئه‌و ئاوه شیرینه خوا كرده به‌پڕۆژه‌یه‌ك بگه‌یه‌ننه شاری چه‌مچه‌ماڵ، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ی بڕیاریشی لێدراوه تائێستا پڕۆژه‌و به‌ڵێنه‌كان هه‌ر ناڕاست بوون‌و كێشه‌ی بێئاوی چه‌مچه‌ماڵیه‌كان كێشه‌یه‌كی به‌رده‌وامه".
پێویستى پڕۆژه‌كه چییه؟
پڕۆژه‌كه پێویستی به‌ڕاكێشانی 50 كیلۆمه‌تر بۆرییه له‌گوندی گۆپته‌په‌ى شه‌هیده‌وه بۆ چه‌مچه‌ماڵ كه له‌ساڵی 2009دا دیزاینی بۆکراوەو خه‌مڵێنراوه به130 ملیار دینار، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌نزیكه‌ی 100 ملیار دینار ده‌توانرێت پڕۆژه‌كه جێبه‌جێبكرێت‌و خه‌ڵك له‌و كێشه گه‌وره‌یه ڕزگار بكرێت.
بۆ ئه‌وه‌ش گوڵپى به‌ته‌نزه‌وه ده‌ڵێت:"ئه‌م پاره‌یه پاره‌ی ته‌نها سێ ڕۆژ فرۆشتنی نه‌وت‌و 75 ڕۆژی پاره‌ی قاچاخچێتی باشماخه".
چاره‌سه‌ری كاتی
عومه‌ر گوڵپى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، له‌حاڵی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌دا پێویستی به‌سێ ساڵ هه‌یه تا ته‌واوبێت‌و سودی لێ وه‌ربگیرێت، "هه‌ربۆیه جگە لەبڕیاردان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکەو جێبەجێکردنی، چاره‌سه‌ری كاتی ئه‌وه‌یه كه به‌زوویی له‌ڕێگه‌ی تا‌نكه‌ره‌وه له‌مانگه‌كانی شه‌ش تا نۆ، به‌شێكی زۆر له‌قه‌زاكه به‌تا‌نكه‌ر ئاوی پێبگه‌یه‌نرێت كه بۆ هه‌رسێ مانگه‌كه ته‌نها نزیكه‌ی دوو ملیار دیناری پێویسته".
عومه‌ر گوڵپى: په‌یام‌و پرسیارێكم بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌ی هه‌یه
په‌رله‌مانتاره پرسیوێتى، "ئێوه‌ش له‌ماڵی خۆتادا دۆخی ئاوی خواردنه‌وه‌تان وەک خەڵکی چەمچەماڵە؟ لەهاویندا دوو هەفتە جارێکە؟ ئه‌گه‌ر به‌مجۆره‌یه ئه‌وه هیچ ناڵێین، ئه‌گه‌رنا داواتان لێدەکەم وەک ماڵ‌و منداڵی خۆتان بچن بەدەم هاوڵاتیانی چەمچەماڵەوەو وەڵامی داواکاریی‌و خواست‌و پێویستیەکەیان بدەنەوەو لەتینوێتی ڕزگاریان بکەن‌و کەسوکاری ئەنفال‌و هاووڵاتی کوردستان بەکەسوکاری خۆتان بزانن".
ش.هـ