شارپرێس:
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بۆ چاره‌سه‌رى توشبوانى شێرپه‌نجه ئاشكرایده‌كات، ڕێژه‌ى توشبوانى شێرپه‌نجه زیادیكردوه، ده‌شڵێت:"هەزارو 31 توشبووی نوێی شێرپەنجە لەپێنج مانگی ڕابردوودا تۆمارکراوە".
د.یاد نەقشبەندی به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەڕۆژی جیهانی منداڵان كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگەیاند، "لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا هەزارو 31 توشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراوە".
ئاشكراشیكرد، "ئه‌گه‌رچى ژماره‌كه زۆره، به‌ڵام پێویسته هه‌موان ئه‌وه بزانن کە لەو ژمارەیەش 80%یان لەپارێزگای سلێمانین، به‌ڵام له‌نه‌خۆشخانه‌ى هیوا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن".