شارپرێس:
پزیشكێكى ژن له‌هه‌ڵه‌بجه ئاشكرایده‌كات، به‌هۆى ئاشكراكردنى گه‌نده‌ڵیىه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى شاره‌كه‌ى، به‌شێوه‌یه‌كى نایاساییانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كراون به‌زه‌برى هێز براوه‌ته ئاسایشى سلێمانى‌و دوو ڕۆژ له‌ناو ژنانى داعش‌و ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر بوه، ده‌شڵێت:"وام هه‌ستكردوه بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌یمه‌ن زاهیرى یان بۆ یارى كیك بۆكسێن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لى كلاى هێزه‌كه‌ى ئاسایش هاتون نه‌ك بۆ ده‌ستگیركردنى من".
د.باخان تاڵەبانی ئه‌و پزیشكه ژنه‌ى شارى هه‌ڵه‌بجه له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، "لەکاتی وەستانی ترافیک لایت کەسێکی نەناسراو هاتە پێشی ئۆتۆمبیلەکەم، دواتر هێزێکی ئاسایش بەزەبری هێزو بەبیانوی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەكانى په‌یوه‌ندى بەپێی مادەی دوو دەستگریان کردم".
وتیشى:"دوا به‌دواى ئاشكراكردنى گه‌نده‌ڵیه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌وكه‌سانه‌ى به‌شدارن له‌و گه‌نده‌ڵیانه‌دا، ڕۆژى 31ى 5ى 2021 له‌فلكه سه‌وزه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه كه ده‌كه‌وێته سه‌رو مزگه‌وتى قازى محه‌مه‌ده‌وه، له‌لایه‌ن هێزێكى ئه‌منى به‌زه‌برى هێزو چه‌ك‌و سوكایه‌تى پێكردن، ناچاریان كردم كه ده‌بێت له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌م داببه‌زم".
وتیشى:"ئه‌وه‌ى سه‌یربوو لام ئه‌وه‌بوو، من چوم منداڵه‌كه‌مم له‌خوێندنگه هێنایه‌وه، من فه‌رمانبه‌رم‌و ئه‌گه‌ر بڕیارى ده‌ستگیركردنم هه‌یه، پێویستى نه‌ده‌كرد به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ بكرێت له‌ناوه‌ڕاستى شه‌قام‌و سوكایه‌تى پێكردن".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "له‌كاتى ده‌ستگیركردنم پێیانڕاگه‌یاندم ده‌برێم بۆ ئاسایشى سلێمانى، منیش داوامكرد جلوبه‌رگه‌كانم بگۆڕم، له‌كاتێكدا له‌ماڵه‌وه من دایكمم له‌گه‌ڵ كه زه‌لیلى سه‌ر جێگه‌یه، ئه‌وان دایان به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌مداو ته‌نانه‌ت مۆبایله‌كه‌ى دایكیشمیان برد".
د.باخان ده‌ڵێت:"كه چاوم به‌و هێزه كه‌وت له‌لایه‌ك هه‌ستم كرد هاتون بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى له‌لایه‌كیش هه‌ستم ده‌كرد هاتون بۆ یارى كیك بۆكسێن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لى كلایی‌و تایسۆن چونكه كه‌سانى ئه‌وه‌نده به‌هێزیان له‌گه‌ڵدا بوو".
باسى له‌وه‌شكرد، "له‌مانگى 2ى ئه‌مساڵدا من جارێكى تر له‌لایه‌ن ئاسایشى سلێمانیه‌وه بانگكرام‌و داوایانكرد ته‌عاهود پڕبكه‌مه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت باسى گه‌نده‌ڵیه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه بكه‌م".
ئه‌وه‌شى وت:"سه‌ربارى ئه‌وه‌ى بڕیارى دادگا هه‌بوو بۆ ئیفراجكردنم، به‌ڵام ئاسایشى سلێمانى دوو ڕۆژ منى له‌زیندان هێشته‌وه له‌ناو ژورێكدا به‌ندكرابوم پڕبوو له‌ژنى داعش، پڕبوو له‌و ژنانه‌ى به‌ته‌زویره‌وه گیراون، پڕبون له‌و ژنانه‌ى به‌ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه گیراون".
پزیشکەکەی هەڵەبجە هەر لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا وتی:"خەڵک هه‌یه لەزینداندایه، کەسوکارەکەی وادەزانن لەتەبرێزەو بۆ ماستەر دەخوێنیت، نازانن كه لەزیندانى ئاسایشه، ئه‌وان وتیان خوا تۆى وه‌كو فریشته بۆ ئێمه ناردوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگمان بگه‌یه‌نى به‌كه‌سوكاره‌كانمان".
د.باخان دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕایگه‌یاندبوو، ژماره‌یه‌كى زۆر گه‌نده‌ڵى له‌كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌دا كراوه‌و له‌و ڕوه‌شه‌وه داوای‌کرد وەزارەتی تەندروستی لێکۆڵینەوە بکات، سه‌ره‌تا وه‌كو خۆى ده‌ڵێت، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بەدەم داواکەیەوە چوون‌و لیژنەی بەدواداچوونیشى پێکهێنا، بەڵام تائێستا ئەنجامی کارەکانی لیژنەکە ئاشکرانەکراوە.