نرخی پێشبینیكراوی مۆبایلی Galaxy S21 FEی سامسۆنگ

هەمەڕەنگ

07/06/2021‌ 611 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری خۆی بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلی Galaxy S21 FE لەمانگی داهاتوو ئامادەدەكات، لەڕێگەی هەواڵێكی دزەپێكراوەوە كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە نرخی مۆبایلەكە ئاشكراكراوە.

مۆبایلە نوێیەكەی سامسۆنگ شێوەی لەمۆبایلیGalaxy S21  دەچێت، نرخەكەی لەنێوان 625 بۆ 719 دۆلاری ئەمریكی دەبێت واتا لەمۆبایلی Galaxy S21 FEی بەرهەمی پێشووی كۆمپانیا گرانترە.

مۆبایلەكە خاوەنی شاشەیەكی S-AMOLEDی قەبارە 6.5 ئینجە بەوردیی پیشاندانی فول ئێچ دی پڵەس‌و توانای نوێبوونەوەی 120 هێرتزی هەیە.

چارەسەركەری Snapdragon 888 بۆ مۆبایلەكە جێگیركراوە، ڕامی مۆبایلەكە 8 گێگابایتەو بیرگەی ناوەكی 256 گێگابایتە، پاتری مۆبایلەكە 4000 میلی ئەمپێرەو بەخێرایی 25 وات بارگاوی دەبێتەوە.

سێ كامێرای سەرەكی لەمۆبایلەكە بوونی هەیە، كە توانای وێنەگرتنیان 12 مێگاپێكسڵە بۆ هەر یەكێكیان، كامێرای پێشەوەی مۆبایلەكە 32 مێگاپێكسڵەو تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخساری هەیە.

كۆمپانیای سامسۆنگ كۆمپانیایەكی كۆری وەبەرهێنی ئامێرە هۆشمەندەكانە، لەم چەند ساڵەی دوایدا مۆبایلە هۆشمەندەكانی ئەو كۆمپانیایە لەڕیزی یەكەمی پڕفرۆشترینەكانی جیهان بووە.

ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە