سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش‌و به‌رگرى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران گه‌یشته‌ سنورى بادینان

کوردستان

08/06/2021‌ 894 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لیژنەیەکی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گەیشتە ناوچەسنورییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەدۆخی ئەو ناوچانەو گرژییە سەربازییەکان.


پەیامنێری شارپرێس لەناحیەی دەرکارى سه‌ر به‌قه‌زاى زاخۆوه‌ ئاشكرایكرد، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش‌و به‌رگرى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌یاوه‌رى ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار گەیشتۆته‌ ناوچەسنورییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەدۆخی ئەو ناوچانەو گرژییە سەربازییەکان‌و پێکدادانەکانی ئەمدواییەی پەکەکەو هێزی پێشمەرگە.