شارپرێس:
پزیشکێکی پسپۆڕی بواری خۆراکیی ڕوسیی دەڵێت، "توور دەوڵەمەندە بەماددە خۆراکپێدەرەکان، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنی بۆ هەندێک کەس زیانبەخشە".
دکتۆر میخائیل گیزنبۆرگ لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا باسی لەسوودەکانی تور بۆ تەندروستیی مرۆڤ کردووە، بەوەی یەکێکە لەو سەوازانەی دەوڵەمەندە بەتوخمە کانزاییەکانو ڤیتامینەکان، ئەوە جگەلەبوونی خەسڵەتی دژە هەوکردنو دژە لووە شێرپەنجەییەکان.
گیزنبۆرگ دەڵێت:"بێ لەبەرچاوگرتنی سوودە زۆرو زەوەندەکانی توور، بەڵام ئەوکەسانەی برینی گەدەو هەوکردنی گەدەو نەخۆشییەکانی تری کۆئەندامی هەرسیان هەیە دەبێت بەوریاییەوە بیخۆن، لەبەرئەوەی پێکهاتەی ئیسیری تێدایەو تاڵە، بۆیە لینجە پەردەی گەدە دەوروژێنێتو دۆخی نەخۆشییەکە خراپتر دەکات".
پزیشکە ڕوسەکە دەڵێت، "لەو حاڵەتەدا وا باشترە تور لەدوای نانخواردن بخورێت، نەوەک پێش یان لەکاتی نانخواردندا، ئەگەرهاتو کەسەکەش گرفتی لەکۆئەندامی هەرسیدا هەبوو، ئەوە باشترە لەگەڵ زەیتی زەیتوونو ماست بیخوات، تاوەکو کاریگەرییەکانی لەسەر گەدە کەمتر ببیتەوە".
گیزنبۆرگ ڕێنماییداوە بەوەی ئەوانەی بەدەست کەمی ترشەڵۆکی گەدەوە دەناڵێنن، ئەوە لەسەر سکی خاڵی توور بخۆن، لەبەرئەوەی هانی دەردانی ترشەڵۆکی گەدە دەداتو پرۆسەی هەرسکردن باشدەکات.
و: ئاکۆ ئاڵی