سامسۆنگ مۆبایلێكی نوێی ئاست مامناوەند ڕادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

08/06/2021‌ 203 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری مۆبایلێكی نوێی ئاست مامناوەند لەژێر ناوی Galaxy A22 ڕادەگەیەنێت.

مۆبایلەكە خاوەنی شاشەیەكی Super AMOLEDی قەبارە 6.4 ئینجە بەوردیی پیشاندانی (1600/720) پێكسڵ‌و توانای نوێبوونەوەی 90 هێرتزی هەیە.

چارەسەركەری MеdiaTekHelio G80ی نەوەی هەشتەم بۆ مۆبایلەكە جێگیركراوە، ڕامی مۆبایلەكە 4/6 گێگابایتەو بیرگەی ناوەكی 64/128 گێگابایتە.

مۆبایلەكە خاوەنی چوار كامێرای سەرەكییە بەتوانای 64+48+2+2 مێگاپێكسڵ، كامێرای پێشەوەی 13 مێگاپێكسڵەو تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕوخساری هەیە.

پاتری مۆبایلەكە 5000 میلی ئەمپێرە، تایبەتمەندی بارگاویكردنەوەی خێرای هەیە، مۆبایلەكە بەڕەنگەكانی ڕەش‌و سپی‌و وەنەوشەیی بەنرخی 210 یۆرۆ ڕادەگەیەنرێت.

ڕەنج ڕەسوڵ