شارپرێس:
کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی ئاشكرایكرد، نیازی هەیە چوارچێوەی تاقیکردنەوە کلینیکییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵ فراوانتر بکاتو لهم ههفتهیهدا منداڵانى تهمهن (5 بۆ 11) ساڵو لەچەند هەفتەی داهاتوشدا ئەو منداڵانەی تەمەنیان لەشەش مانگ کەمترە تۆماردەکرێن.
کۆمپانیاکە باسی لەوەشکردووە، دوای ئەوەی ڤاکسینەکەی لەسەر ژمارەیەکی کەم لەمنداڵان تاقیکردەوە، لەئێستادا ئامادەکاریی دەکات بۆئەوەی نزیکەی (چوار ههزارو 500) خۆبەخش لە 90 شوێنی (ئەمریکا، فینلەندا، پۆڵەنداو ئیسپانیا) بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە کلینیکییەکان تۆماربکات.
ئەو پێکوتەیەی کۆمپانیای فایزەرو هاوبەشە ئەمریکییەکەی بەرهەمیانهێناوە، لەهەریەک لەئەمریکاو یەکێتیی ئەوروپا تەنها بۆ کوتانی کەسانی 12 ساڵو بەرەو سەرتر بەکاردەهێنرێت.
لهو ڕوهشهوه کۆمپانیا ئەمریکییەکە وتویهتى، "لەم هەفتەیەدا دەستدەکرێت بەتۆمارکردنی ئەو منداڵانەی تەمەنیان لەنێوان (5 بۆ 11) ساڵیدایە، ئەوکەسانەش دووژەم ڤاکسینی 10 مایکرۆگرامیان لێدەدرێت".
ئهوهشى ڕونكردۆتهوه، لەچەند هەفتەی داهاتوودا ئەو منداڵانەی تەمەنیان لەشەش مانگی کەمترە تۆماردەکرێنو لەتاقیکردنەوەکاندا یەک ژەمە ڤاکسینی سێ مایکرۆگرامیان لێدەدرێت.