شارپرێس:
بەهۆى گڕگرتنى بارهه‌ڵگرێكى سوته‌مه‌نى، زیان به‌مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كى هه‌وارى تازه گه‌یشت‌و هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلى هاوڵاتیه‌كیش سوتا، ئه‌وه جگه له‌سوتان‌و زیانگه‌یاندن به‌پاركى گه‌ڕه‌كه‌كه.
په‌یامنێرى شارپرێس له‌شوێنى ڕوداوه‌كه‌و له‌زارى شایه‌تحاڵانه‌وه ئاشكراكرد، به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له‌یه‌كێك به‌هۆى بارهه‌ڵگرێكى سوته‌مه‌نى له‌كاتى به‌تاڵكردنیدا، ئاگر په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كه‌و هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكى دیكه‌ى تایبه‌تیش كه به‌وهۆیه‌وه زیانێكى زۆریان به‌ركه‌وت.
په‌یامنێرمان ئه‌وه‌شى وت:"به‌هه‌وڵى تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى توانراوه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت، چونكه مه‌ترسیش بۆسه‌ر خوێندنگه‌یه‌كى نزیك ڕوداوه‌كه هه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌كاتى ده‌وامدا ئاگره‌كه كه‌وتۆته‌وه".
ئه‌وه‌شى وت:"ڕوداوى ئاگره‌كه سه‌ر شه‌قامى شه‌ست مه‌ترى سه‌رو به‌نزینخانه‌ى هه‌واره نزیك قوتابخانه‌ى ساڵح قه‌فتان".