100 دۆلار دەبێتە 300 هەزار دینار؟

عیراق

10/06/2021‌ 11101 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حکومەتی عێراق وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە دەگوترێت نرخی دۆلار دەبێتە 300 هەزار دینار.


وەزارەتی دارایی عێراق لەڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرایکرد، "ئەو لێدوانانەی هەندێک لەڕاگەیاندنەکان لەزاری وەزیری داراییەوە بڵاویانکردوەتەوە، گوایە 100 دۆلار دەبێتە 300 هەزار دینار، دورن لەڕاستییەوە".

وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانج لەبڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانە ناجێگیرکردنی بازاڕی دراوو ئابووریی عێراقە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵێک لەزاری عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق بڵاوکرایەوە، کە گوایە عەلاوی وتویەتی:"بەهای ڕاستەقینەی 100 دۆلار 300 هەزار دینارە".