34 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

عیراق

10/06/2021‌ 285 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ چوار هەزار و 684 توشبوی دیكه‌ تۆماركراون و 34 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.



لە راگەیەنراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكە چوار هەزار و 684 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبوان گه‌یشته‌ یەک ملیۆن و 242 هەزار و 540 توشبو.

بەپێی ئامارەكەی، لەدوێنێوە 34 توشبوی کۆرۆنا مردون و بەوەش کۆی ژمارەی مردوان گەشتە 16 هەزار و648 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە سەرانسەری عێراق 18 هەزارو 353 ژه‌مە ڤاكسینیش بۆ هاوڵاتیان به‌كارهێندراون.