شارپرێس
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات: لە پرۆسەی
گۆڕینەوەی داهاتی نەوتدا لە دۆلارەوە بۆ دینار بانكێكی هەرێم مانگانە 15 ملیار
دیناری دەستدەكەوێت و دەشڵیت: ئەم پرۆسە بەمشێوە ھەم قۆرخکاریە ھەم بەفیڕۆدانی
سامانی گشتیە.
عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، لەسەرەتای
پرۆسەی نەوتەوە تاوەکو 2019 پارەی نەوت دەچوە بانکی کوردستانی ئەھلی و تەنیا ئەم
بانکە پرۆسەی گۆڕینەوەی دۆلار بە دیناری دەکرد، نرخی 100 دۆلاری بە 117 ھەزار
دینار پێدەدراو ھەندێک مانگ لە بازاڕدا بە 127 ھەزار دینار دەفرۆشراو لە ئاڵوگۆڕی
400 ملیۆن دۆلاردا، 40 ملیار دینار قازانجی دەکرد.. ھەندێک مانگ کەمتر بەپێی نرخی
دۆلار دەگۆڕدرا.
ئەو پەرلەمانتارە لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك
نوسیویەتی: لە سەرەتای 2019 ئەم پرۆسە دراوە بە RT بانک ماوەیەک بە
117 ھەزار بۆ ھەر 100 دۆلارو دواتر کرایە 120 ھەزار دینار بۆ ھەر 100
دۆلارێک، ئەم بانکەش بۆ خۆی بە پێی نرخی بازاڕ دەیفرۆشت، بۆ نمونە ئەگەر 126 ھەزار
دینار بێت، لە گۆڕینەوەی دۆلار بۆ دینار لە 300 ملیۆن دۆلار 18 ملیار دینار
قازانجیان دەکرد.
دەشڵێت: ئێستاش کە
لەداھاتی نەوت 300 ملیۆن دۆلاری بۆ خەزیێنەی وەزارەتی داریی دەگەڕێتەوە بە 145
ھەزار دینار بەم بانکە دەدرێت و لە بازاڕیشدا ئەگەر 150 ھەزار دینار بێت قازانجی
مانگانە 15 ملیار دینارە.
باس لەوەشدەكات، سیاسەتی نەختینەیی لە دەست بانکی ناوەندییە،
ئەم پرۆسە بەمشێوە ھەم قۆرخکاریە ھەم بەفیڕۆدانی سامانی گشتیە، شەش ساڵە داوای
پێداچونەوە دەکەم
بە پێویستی دەزانێت، سیستمێکی تەندروست دابندرێ بە سێ ئامانج ،
ئەوانیش، یەکەم، گەڕانەوەی زۆرترین داھات بۆ خەزێنەی گشتی بەشێویەکی دادپەروەرانە،
دوەم، ئەو سیستمە ھاوکاربێت لە جێگیرکردنی نرخی دراو، سێیەم، جوڵەیەیەکی ڕێکخراوی
دراو دروستبکات و ھاوکاربێت بۆ جێگیربونی نرخی دۆلار