بە حکومەت و کۆمپانیاکانی دەرمان سزای نەخۆشخانەى هیوا دەدەن

کوردستان

16/06/2021‌ 488 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاشکراى دەکات کە ماوەى شەش مانگە حکومەتی هەرێم پارەی تەرخانکراوی دەرمانی نەخۆشخانەی هیوای خەرج نەکردووە و هەموو کۆمپانیاکانی دەرمانیش هێنانی دەرمانیان بۆ نەخۆشخانەی هیوا راگرتووە.

لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندوە، ماوەی شەش مانگە هیچ بڕە پارەیەک لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ نەخۆشخانەی هیوا خەرج نەکراوە و هەتا ئەو کاتەی پارەی سلێمانی بەکاردەهات بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک، پارەی دەرمان بە تەواوی دەدرا، بەڵام کاتێک بڕیاردرا پارەی بانکی سلێمانی تەنها بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەکاربێت، بریاردرا پارەی کۆمپانیاکان بکەنە تەنها (٪٢).

ئاماژەى بەوەشکردوە، لە ئێستادا هەموو کۆمپانیاکانی دەرمان هێنانی دەرمانیان بۆ نەخۆشخانەی هیوا راگرتووە و "نەخۆش هەیە لەم هەفتەیەدا (٢٠) ملیۆن دیناری داوە بە دەرمان تەنها بۆ ٢١ رۆژ.

بەڕێوەبەرایەتیەکە ئەوەشى باسکردوە کە خێزان هەیە لەم هەفتەیەدا سەیارەکەی فرۆشتووە بۆ دەرمانی شێرپەنجە، بەڵام بەشی پێداویستی نەخۆشەکەی نەکردووە.

 رۆژی دوو شەممەى رابردوو بەهۆى پێنەدانى مووچەى شەش مانگى رابردوویان کارمەندو پزیشکانى نەخۆشخانەى هیوا مانگرتنیان لە کارەکانیان راگرت.