مەحمود سەنگاوی: ئومێد دەکەین جارێکی دیکە لەشەڕی ناوخۆ بەکوشتمان نەدەن

کوردستان

17/06/2021‌ 1418 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەحمود سەنگاوی ئەندامی مه‌كته‌بى سیاسى یەکێتیی، داوا لەسەرۆک عەشیرەت‌و کەسایەتییەکانی هۆزی جاف دەکات، بەهەمولایەکەوە دژی شەڕی کورد بەکورد بوەستنەوە.

مەحمود سەنگاوی لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لەسەرۆک عەشیرەت‌و کەسایەتییەکانی هۆزی جاف، وتارێکی پێشکەشکردو وتی:"ئومێد دەکەین جارێکی دیکە لەشەڕی ناوخۆو کورد بەکورد بەکوشتمان نەدەن، ئومێد دەکەین بەهەمومان دژی شەڕی کورد بەکورد بین".

لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەنگاوی وتی:"ئەوانەی پەکەکە کە ئێمە بچین شەڕیان بکەین، کوڕی کێن دەیانکوژین؟ کوڕی میللەتەکەی خۆمانن، کوڕی گەرمیانن کوڕی کوێستانن، کوڕی هەر چوار پارچەی کوردستان‌و کوردی ئەم ناوچەیەن".

باسی لەوەشکرد، "ئێمە هەرچۆن بێت دەبێت دژی شەڕی ناوخۆ بین، هەروەها دژی پارچە پارچەیی حزبەکانیش بین، داوا لەحزبەکانیش بکەین کە یەکپارچەو یەکدەنگ بن بۆ ئەوەی ئێمەش لەو ڕۆژانەی کە پێویستتان پێمانە بێینە مەیدان".