شارپرێس:
وته‌بێژى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر كێشه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا هاته‌ده‌نگ‌و ڕاشكاوانه نوسیویه‌تى:"دواى مام جه‌لال بێ هیواین".
د.به‌ختیار شاوێس له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:"کە دەچیتە ژورەوە بۆ ناو نەخۆشخانەی هیوا، لەسەر سندوقەکانی تایبەت بەهاوکارانی نەخۆشخانەکە لەسەری سەرەوە نوسراوە دڵسۆزانی هیواو لەخوار ئەمیش نوسراوە (جەلال تاڵەبانی)".
ئه‌و ده‌ڵێت:"لەڕاستیدا ئەمە تەنها هەر لەبەرئەوەنییە مام جەلال هەموو مانگێک موچەکەی لەبەغداوە دەناردە سەرحسابی ئەم نەخۆشخانەیە کە هیوای یەکەمینی ئەو هەژارانەی کوردستانە کەتوشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون، بەڵکو لەمەش زیاتر مام جەلال خۆی بیرۆکەی دروستکردنی نەخۆشخانەکەی دانابوو بڕیاریشى لەسەردابوو".
د.به‌ختیار نوسیویه‌تى:"هیوادەخوازم کەس پێویستی بەهیوا نەبوبێ‌و نەبێ لەداهاتوو، بەڵام هەتا مرۆڤ کەسێکی لەوێ نەبێ نازانێ ئەم نەخۆشخانەیە چەندێک خزمەتی خەڵکى بەگشتی‌و هەژاران بەتایبەتی دەکات‌و كردوه".
ئه‌و ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، "ئێستا کەهیوا نامێنێ، ئێستا کەهیوا هەرزان فرۆش دەکرێ، ئێستا کە حکومەتێک دەستبەسەر پارەی سندوقی هیوا دەگرێ، حکومەتێک جیاوازی لەنێوان شارەکان تەنانەت لەنەخۆشەکانی شێرپەنجە دەکات، ئیتر بەتەواوی تێدەگەین کەدوای مام جەلال چەند بێ (هیوا)ین".
له‌دوشه‌ممه‌ى ڕابردوه‌وه پزیشك‌و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا به‌هۆى نه‌دانى شایسته داراییه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه‌و نه‌مانى ده‌رمان‌و ته‌رخان نه‌كردنى بودجه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بایكۆتى ده‌وامیان كردوه‌و به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ڕاشكاوانه ده‌ڵێت:"هه‌ر كاره‌ساتێك ڕووبدات ئۆباڵه‌كه‌ى به‌ئه‌ستۆى حكومه‌تى هه‌رێم‌و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار".