شارپرێس:
به‌ڕێزان وه‌رن به‌چاوى كڕیار‌و به‌مێشكێكى ئارام‌و له‌سه‌رخۆو حه‌ساوه‌و دوور له‌سیاسه‌ت‌و حیزبایه‌تى مێژووى دێرین‌و نوێى كورد له‌سه‌رده‌مى ماده‌كانه‌وه تا ئه‌مڕۆ بخوێنه‌وه‌و زانستیانه‌و بێلایه‌نانه هه‌ڵیسه‌نگێنن‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ربكه‌ن، ده‌بینین ئه‌و نه‌گبه‌تى‌و دۆڕاندن‌و ژێركه‌وتن‌و شكاندن‌و كاولكارى‌و به‌ئاكام نه‌گه‌یشتنانه‌و له‌ده‌ستچونانه‌ى به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ى كورد‌و خاكى كوردستاندا هاتون له‌سه‌دا نه‌وه‌تى تاوان‌و نه‌زانى‌و ترسنۆكى‌و دیكتاتۆرى‌و یه‌كنه‌گرتنى به‌ناو سه‌ركرده‌كان بوون، نه‌ك ته‌نیا داگیركه‌ره‌كان زۆر به‌هێزو بێویژدان‌و دڕنده بون.
كه‌م نه‌ته‌وه هه‌یه به‌ئه‌ندازه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد، خۆڕاگر‌و گوێڕایه‌ڵى سه‌ركرده‌كانى بوبێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه، زۆربه‌ى سه‌ركرده كورده‌كان نه سه‌ركرده‌و نه پیاوى ده‌وڵه‌تدارى بون، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌ره‌خۆره بون، نه‌خوێنده‌وارو خۆسه‌پێن‌و گه‌نده‌لأ‌و زۆردار‌و خۆ به‌زلزان بون‌و شایسته‌ى ئه‌و جێگایه نه‌بون، وه‌كو ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌یبینین، له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه تكاو پێشنیازده‌كه‌م، پرسى سه‌ركردایه‌تى‌و به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نۆره بخه‌ینه به‌ر گوێ‌و دیدى خوێنه‌ران‌و تاك به‌تاكى نه‌ته‌وه‌كه‌مان، به‌ڵكو نه‌ته‌وه‌كه‌مان وشیارتر بێته‌وه‌و له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا بڕیارێكى له‌بارتربدا. حكومه‌تى ئێران به‌و بارودۆخه‌ى ناله‌باره‌و ناوبانگه خراپه‌ى خۆیه‌وه سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك په‌ڕله‌مان‌و هتد.... بۆیان هه‌یه ته‌نها دووجار هه‌ڵبژێردرێنه‌وه، له‌ئه‌مه‌ریكا به‌و هه‌موو دیموكراتى‌و ئازادیه‌ی هه‌یانه سه‌رۆك بۆى هه‌یه ئه‌وپه‌ڕى ته‌نیا دووجار هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
ئه‌یبۆچى سه‌رۆكى حیزبه‌كان‌و حكومه‌ته‌كه‌ى ئێمه فه‌رمان ناڕه‌واییه‌كه‌یان به‌درێژى ژیانیانبێ؟! بۆچى مرۆڤێكى شایسته‌و به‌توانا له‌ناو حیزب‌و حكومه‌ت‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا بونى نیه؟! به‌پێى قانون‌و ئاین بێت هه‌مو مرۆڤه‌كان یه‌كسانن، ساڵانه له‌زانكۆكانى كوردستان به‌ده‌یان هه‌زاران خوێندكارى به‌تواناو خاوه‌ن زانستى جیاجیا خوێندن ته‌واوده‌كه‌ن، چه‌ند ده‌رزه‌نێكیش له‌وانه خوێندنى باڵا (ماسته‌رو دكتۆرا) ته‌واوده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌وانه، له‌ناو حیزبه‌كان‌و له‌ناو حكومه‌تدا شاره‌زایى زۆر باشیان په‌یداكردووه‌و توانایى به‌ڕێوه‌بردنى حیزب‌و حكومه‌تیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یان پێبدرێ‌و نۆره‌یان به‌ربكه‌وێت....؟ّ! ئه‌توانرێ سه‌ركردایه‌تى‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى له‌نێوان ئه‌وكه‌سانه‌دا به‌نۆره بسوڕێته‌وه، كه توانایى وه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك‌و سه‌ركردایه‌تیه‌كیان هه‌یه‌و شایسته‌ى ئه‌و جێگایه‌ن.
دواى ته‌واوبونى ماوه‌ى سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ى پێویسته بگه‌ڕێته‌وه سه‌ركاره‌كه‌ى پێشووى، نه‌ك به‌پله‌ى باڵا خانه‌نشین بكرێ، وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌ئه‌وروپا هه‌یه به‌تایبه‌تى له‌سویسرا. دڵنیابن زۆربه‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى یه‌ك خول زیاتر به‌رپرس‌و سه‌ركرده و به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌بن، خۆسه‌پێن، زۆردار، دز و گه‌نده‌لأ و زاڵم ده‌رده‌چن. له‌به‌رئه‌وه تكایه پشتیوانى پرس و خواستى سه‌ركردایه‌تى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌نۆره بفه‌رمون. هۆ سه‌ره‌كیه‌كانى جیابونه‌وه‌ى حیزبه‌كان له سه‌دا نه‌وه‌ت وپێنجى له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى و پله و پایه و هه‌ڵه‌ى نه‌به‌خشراو بووه. بۆنمونه: پارتى 1964 - 1966 + یه‌كێتى و حسك + یه‌كێتى و گۆڕان + زه‌حمه‌تكێشان، ئسلامیه‌كان، له عیراقیش بارودۆخى سیاسى و كارگێڕى له كوردستان هیچ باشتر نیه.....و زۆریتر. ئه‌وه بیروبۆچونێكى هه‌ڵه و خۆسه‌پێنانه دواكه‌وتوانه‌یه، كه ده‌ڵێن ئه‌و ئه‌ندام و كاندیده‌ى له شاخ پێشمه‌رگه نه‌بوه یان ماوه‌یه‌كى كه‌مه له‌ناو حیزبدایه، نابێت ببێ به به‌رپرس و سه‌رۆك. هه‌ركه‌سێ به‌توانابو، ڕاستگۆبو، داهێنه‌ربو، ده‌ستپاك و ئازا بو، مافیخۆیه‌تى به‌رپرسیارى وه‌رگرێ و سه‌ركه‌وێ و ببێ به‌سه‌رۆك.
تاقه چاره‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تى به‌نۆره‌یه
به‌پێى شه‌رع و قانون مرۆڤه‌كان هه‌موویان یه‌كسانن و كه‌س له كه‌س پیـرۆزتر نیه و مافه‌كانیان به‌رانبه‌رن، ئه‌گه‌ر دیموكراسى و ئازادى و مافپه‌روه‌رى له نیشتیمانێكدا فه‌رمانڕه‌وا بێت، نه‌ك حوكمى زۆردارى و دیكتاتۆرى و تاكڕه‌وى. له كۆتایى ساڵانى حه‌فتاكان و له سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابوردووه‌وه له ئه‌وروپاى ڕژئاوا هه‌ندێك حیزب دروست بون، كه سه‌ركرده‌كانیان به‌نۆره هه‌ڵده‌بژێرن و به كۆمه‌ڵ حیزبه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن (سیسته‌مى هاوسه‌رۆكى) و زۆریش سه‌ركه‌وتوبون. بۆنمونه حیزبى سه‌وزه‌كانى ئه‌ڵمانیا له دروستبونیانه‌وه سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یان به‌شێوه‌ى هاوسه‌رۆكیه، واتا دوو كه‌س یا زیاتر ده‌بنه سه‌رۆك و كاره‌كان به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له زۆربه‌ى كۆنفرانسى ساڵانه‌یاندا سه‌ركرده‌كانیان ده‌گۆڕن و كه‌سێكى تازه‌ى خوێن گه‌رم دێته‌پێشه‌وه به‌بێئه‌وه‌ى كه‌س زویربێ و به خراپى كاربكاته سه‌ر ئیشوكارى حیزبه‌كه‌یان، بگره به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌رم و گوڕى و بیـرى نوێكارى دروستده‌بێ و كه‌س به‌سه‌ریانه‌وه نابێ به ئاغا و كوێخا و دیكتاتۆر و بیـروباوه‌ڕ وه‌ستاو و دواكه‌وتوو. سه‌رۆكه‌كان دواى ته‌واو بوونى ماوه‌ى به‌رپرسیاریه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئیشوكاره‌كانى پێشویان، به‌بێئه‌وه‌ى یه‌كسه‌ر به پله‌یه‌كى باڵا خانه‌نشین بكرێن.
ساڵێكیان ئه‌و گۆڕانكاریه سه‌رۆك كۆمارى سویسراى گرته‌وه و گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ى پێشوى كه ئه‌ندازیارى ته‌لارسازى بوو. بۆ ئێمه‌ى كوردیش شێوه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى هاوسه‌رۆكى بۆ حیزبه‌كان و بۆ حكومه‌ت، سه‌ركردایه‌تى به‌نۆره، به‌شتێكى زۆر زۆر گونجاو و به پێویستى ده‌بینم. كورده‌كانى كوردستانى بنده‌ستى توركیا و ڕۆژاڤا چه‌ند ساڵێكه ئه‌م شێوازه پیاده ده‌كه‌ن، بۆنمونه حیزبى ه د پ له دروستبونیه‌وه به شێوه‌ى هاوسه‌رۆكى به‌بێ كێشه به‌ڕێوه‌ده‌برێ. پ ك ك له دواى گیرانى سه‌رۆكه‌كه‌یانه‌وه به شێوه‌ى هاوسه‌رۆكى و به‌نۆره سه‌ركردایه‌تى حیزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و له جارانیش سه‌ركه‌وتوترن. ی پ گ و ی پ ژ له كوردستانى ڕۆژاڤا به‌شێوه‌ى هاوسه‌رۆكى كاره‌كانیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و كه‌س به‌سه‌ریانه‌وه نابێت به شیخ و ئاغا و كوێخاى دیكتاتۆر و زۆریش سه‌ركه‌وتوون و جێگاى شانازین. زوو گۆڕینى به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌ران له هه‌موو ئاسته‌كاندا زۆر پێویسته، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئاژاوه و هه‌ستیارى و جیابونه‌وه و گرژى ڕونه‌ده‌ن و نیشتیمانه‌كه‌مان له چه‌قبه‌ستویى و گه‌نده‌ڵى و نادادپه‌روه‌رى ڕزگاریبێ و هیچیتـر به‌ژێر ده‌ستى و به‌بێ ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ نه‌مێنینه‌وه و بۆ هه‌میشه له كاروانى ژیانى ئازاد و سه‌ربه‌خۆیى و پێشكه‌وتووى خۆماڵى و له كاروانى نه‌ته‌وه‌كانى دراوسێ و جیهان دواتر نه‌كه‌وین، ئه‌وا پێویسته سیسته‌مى سه‌ركردایه‌تى به‌نۆره و هاوسه‌رۆكى به‌كاربێنین له‌نێوان ئه‌وكه‌سانه‌ى توانایى به‌ڕێوه‌بردنى وه‌ها پۆستێكیان هه‌یه. تاقه چاره بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ى كوردستان و بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیى هه‌میشه‌ییمان و ژیانێكى ئارام و بێ ده‌ردى سه‌رى بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان دابین بكه‌ین و ئاسایشێكى ڕاسته‌قینه‌ى ناوخۆمان هه‌بێ، ئه‌وا سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى به‌نۆره باشتـرین چاره‌سه‌ره. بۆئه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كان نه‌توانن و نه‌وێرن بڕیارى هه‌ڵه و تاكڕه‌وانه بده‌ن و نه‌بن به دیكتاتۆر. بۆئه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌یاندا فریاى خزم خزمێنه و گه‌نده‌ڵى و نادادپه‌روه‌رى نه‌كه‌ون و ترسى ئاشكرابون و لێپێچینه‌وه‌یان هه‌بێ و قانون سه‌روه‌ربێ. كه به چاوى كڕیار ته‌ماشاى مێژووى كۆن و تازه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد ده‌كه‌ین، ده‌بینین هۆیه‌كى سه‌ره‌كى سه‌رنه‌كه‌وتن و دروستنه‌بونى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ و ته‌مه‌ن درێژى كوردى، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تاكڕه‌وى و خۆبه‌زل زان وخۆبه پیـرۆز زان و نه‌خوێنده‌وارى سه‌ركرده نه‌خوێنده‌واره عه‌قڵ بچوكه‌كانه. هه‌ر له سه‌رده‌مى ماده‌كانه‌وه پیاوه‌ره تا ده‌گاته سه‌لاحه‌دین و بابانیه‌كان و شۆرشى ئه‌یلول. تا ئه‌مڕۆ سه‌رنه‌كه‌وتنه‌كان ده‌چنه ئه‌ستۆى هه‌ندێك سه‌ركرده‌ى نه‌خوێنده‌وار و دیكتاتۆر و كه‌متوانا و خۆ به‌هه‌مو شت زان. له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا هیچ كه‌سیك نیه بتوانى به‌ته‌نیا حیزبێك دروستبكا و به‌ڕێوه‌یبه‌رێ یان ده‌ڤه‌رێك و حكومه‌تێك به باشى سه‌رپه‌رشتى بكا، هیچ وه‌رزێرێك نیه بتوانێ به ته‌نیا وه‌رزێرى بكا. كه‌وابو مرۆڤه‌كان پێویستیان به یارمه‌تیدانى یه‌كتـریه و ته‌واوكه‌رى یه‌كتـرین و به‌بێ هاوكارى یه‌كتـرى سه‌ركه‌وتونابین. نابێ كه‌س خۆى به سه‌رزه‌نشكراو دابنى، ئه‌گه‌ر نۆره‌كه‌ى ته‌واوبوو و به‌رپرسیارێتیه‌كى نزمتـرى درایه له‌وه‌ى پێشووى یان گه‌ڕێنرایه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ى پێشوى. له‌دواى ڕوخانى رڕژێمى سه‌دامى گۆڕبه‌گۆ ماوه‌یه‌ك سه‌رۆكایه‌تى عێراق كرابه نۆره (مه‌جلسى حوكم) هه‌رمانگه‌ى كه‌سایه‌تیه‌ك ده‌كرا به سه‌رۆك. كاروبارى وڵات زور له ئێستا باشتر به‌ڕێوه‌ده‌چوو. سه‌روكایه‌تى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى ئێمه با ساڵى جارێك بگۆڕدرێن خۆ كوفر نابێت. بۆئه‌وه‌ى كه‌س بڕیارى تاكڕه‌وانه‌ى ئاشبه‌تاڵمان به‌سه‌را نه‌سه‌پێنێ و كه‌س بێ‌ئاگا له قانون و له په‌ڕله‌مان گرێبه‌ستى په‌نجاساڵه و زیاترمان وه‌كو مارى حه‌وت سه‌ر له گه‌ردن نه‌هاڵێنێ و سامانى سه‌رزه‌وى و ژێر زه‌ویمان تاڵان فرۆشنه‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان، ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌كان و وه‌زیره‌كان، سه‌رۆك وه‌زیر و سه‌رۆكه‌كان، به نادادپه‌روه‌رى موچه‌ى زیادیان پێده‌درى، له‌به‌رئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رى زۆریان له‌به‌رده‌ست دایه و كاره‌كانى بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئۆتۆمۆبیل و شۆفێرى میـرى خراوه‌ته‌به‌رده‌ست. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وانه‌ش مانگانه له‌گه‌لأ موچه‌كه‌یاندا ده‌رماڵه‌ى به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ى وه‌رده‌گرن. كه‌وابوو به‌لانیكه‌مه‌وه پێویست نیه موچه‌ى خانه‌نشینیه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده زۆربیت. ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى چه‌ند پۆستێكى وه‌كو ڕاگرى كۆلێجه‌كان و سه‌رۆكى زانكۆى سنورداركردوه و هه‌ریه‌كه‌یان چوارسالأ به‌رپرس ده‌بن، ئه‌و سنورداركردنه كارێكى باشه، به‌ڵام ماوه‌كه‌ى زۆر درێژه. یه‌ك سالأ بۆ به‌رپرسیارێتى به‌سه. به‌تایبه‌تى له‌به‌رئه‌وه‌ى له زانكۆكاندا كه‌سى به‌توانا زۆره.
مازن سلێمان