وەزارەتى دارایی بێبه‌ریبونى خۆى له‌پاره‌ى شێرپه‌نجه‌ ڕاگه‌یاند

کوردستان

19/06/2021‌ 1660 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى  حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، كێشەی سندوقی شێرپەنجە دورو نزیك پەیوەندی بەوەزارەتی داراییه‌وه‌ نییەو حساباتیان تایبەتەو خۆیان بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی پارەی لێ خەرجدەكەن، ده‌شڵێت:"ڕێكەوتوین پارەی كڕینی دەرمان چارەسەربكەین‌و بەپێی سیولە پارەیان بۆ خەرجبكرێت وەكو ساڵانی پێشوو".


له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكردوه‌، كێشەی سندوقی شێرپەنجەو كێ سەرپەرشتیاری بووە كێشەیەكی سیاسییەو وەزارەتی دارایی لێی بەرپرسیارنییە.

سه‌باره‌ت به‌500 ملیار دیناره‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا، وه‌زاره‌تى دارایی نوسیویه‌تى:"كێشەی پێدانی ڕەزامەندی داواكاری نەخۆشخانەی هیوا بۆ وەرگرتنی 500 ملیۆنی مانگانە لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستیەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكراوەتەوە، ئەوەش دوورو نزیك پەیوەندی بەوەزارەتی داراییەوە نییە".


ده‌قى ڕونكردنه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی:

ڕوونكردنەوەیەك لەوەزارەتی دارایی  و ئابوری بۆ ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان
1-   كێشەی سندوقی شێرپەنجە بە دوور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە نییە و حساباتیان تایبەتە و خۆیان بە بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری و پارەی لێ خەرج دەكەن.
2- ڕێژەی 2% پەیوەندی  بە سندوقی شێرپەنجەی خەرجیەكانەوە نییە و رێنمایەكی كۆنە و پەیوەندی بە خەرجكردنی شایستەی دارایی دەرمانەوە  هەیە.
3- وەزارەتی دارایی و ئابوری  لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی  بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی (كاك عەبدولڕەحمان) و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی(د. سەباح) ڕێكەوتوون. كە پارەی كڕینی دەرمان چارەسەر بكەن و بە پێی سیولە پارەیان بۆ خەرج بكرێت وەكو ساڵانی پێشوو.
4- كێشەی سندوقی شێرپەنجە و كێ سەرپەرشتیاری بووە كێشەیەكی سیاسییە و وەزارەتی دارایی و ئابوری لێی بەرپرسیار نییە.

5- لە رۆژی 15/6/2021 كێشەی(بدل عیادات) و (میلاكات) بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران چارەسەركراوە و بە بێ ئەوەی پەیوەندی راستەوخۆی بە داراییەوە هەبووبێت.

6- كێشەی پێدانی رەزامەندی داواكاری نەخۆشخانەی هیوا بۆ وەرگرتنی 500 ملیۆنی مانگانە لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستیەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكراوەتەوە، ئەوەش دوور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە نییە.

7- وەزارەتی دارایی و ئابوری هەروەكو پیشەی خۆی بەردەوامدەبێت لەسەر هاوكاری و چارەسەركردنی كێشەكانی تەندروستی لە هەموو هەرێمی كوردستان.